ئاسايش
85 جار بینراوە 1/10/2019 02:03 PM

11كه‌س سزادرا



سنور ميديا

پاش ئەوەی هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان بە تۆمەتی بە کارهێنانی ماددەی هۆشبەرو بەکارهێنانی دراوی ساختە (11)یازدە تاوانباری دەستگیرکرد سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکوک/گەرمیان هەر (11)يازده تاوانبارەکەی سزادا.

 

به‌پێى ڕاگه‌يه‌نراوى ڕاگه‌ياندنى ئاسايش گه‌رميان كه‌ كۆپيه‌كى بۆ سنور ميديا نێردراوه‌ هاتووه‌ , لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان سەبارەت بە پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و پاراستنی سنوورەکە لە هەر دیاردەیەکی نەخوازراو و دەستگیرکردنی تاوانباران و ڕووبەڕووکردنەوەیان بە دادگا.. پاش ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا توانرا لە لایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و بە کارهێنانی دراوی ساختە (11)يازده تۆمەتبار دەستگیربکرێن و پاش ئەوەی دۆسیەکەیان خرایە بەردەم بەرێز دادەوری لیکۆڵینەوەو هەروەها پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان و دانپیادانانی تاوانباران بە تاوانەکانیاندا کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە سەرەنجام لە لایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک/گەرمیان بەم شێوەیە سزا دران.

 

1/گ ف ا ا ع لە دایک بووی(1988)و دانیشتووی قەزای کەلار لە بەرواری لە 5/4/2019 بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە قەزای کەلار دەستگیرکراوە و لە بەرواری3/9/2019 بە پێی ماددەی(14/2)ی هۆشبەر بە (3)سێ ساڵ زیندانی و بڕی(100,000)سەد هەزار دیناری عێراقی پێ بژاردن سزا درا.

 

2/ش ج ع ا لە دایک بووی(1993) دانیشتووی قەزای خورماتوو و لە بەرواری لە 7/4/2019 بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە ناحیەی رزگاری دەستگیرکراوە و لە بەرواری15/9/2019 بە پێی ماددەی(14/2)ی هۆشبەر بە (3)سێ ساڵ زیندانی و بڕی(100,000)سەد هەزار دیناری عێراقی پێ بژاردن سزا درا.

 

3/ع ن ر لە دایک بووی(1974) دانیشتووی شاری (کرماشان)ی ووڵاتی ئێران لە بەرواری لە 16/5/2019 بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراوە و لە بەرواری17/9/2019 بە پێی ماددەی(14/2)ی هۆشبەر بە (3)سێ ساڵ زیندانی و بڕی(100,000)سەد هەزار دیناری عێراقی پێ بژاردن سزا درا.

 

4/ش ا ا لە دایک بووی(1988)و دانیشتووی ناوچەی (یەزد)ی ووڵاتی ئێران لە بەرواری 3/7/2019 لە پەروێزخان دەستگیرکراوە و لە بەرواری24/9/2019 بە پێی ماددەی(14/2)ی هۆشبەر بە (3)سێ ساڵ زیندانی و بڕی(100,000)سەد هەزار دیناری عێراقی پێ بژاردن سزا درا.

 

5/ص ع ا لە دایک بووی(1974)و دانیشتووی شاری (كرماشان)ی ووڵاتی ئێران لە بەرواری 18/6/2019 لە پەروێزخان دەستگیرکراوە و لە بەرواری24/9/2019 بە پێی ماددەی(14/2)ی هۆشبەر بە (3)سێ ساڵ زیندانی و بڕی(100,000)سەد هەزار دیناری عێراقی پێ بژاردن سزا درا.

 

6/ي م غ لە دایک بووی(1977)و دانیشتووی(قصر شیرین)ی ووڵاتی ئێران لە بەرواری 7/5/2019 لە قەزای کەلار بە تۆمەتی بە کارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراوەو لە بەرواری25/9/2019 بە پێی ماددەی(14/2)ی هۆشبەر بە (3)سێ ساڵ زیندانی و بڕی(100,000)سەد هەزار دیناری عێراقی پێ بژاردن سزا درا.

 

7/ م ف ل ع لە دایک بووی(1986)و دانیشتووی شاری(کرماشان)ی ووڵاتی ئێران لە بەرواری 16/5/2019 لە مەرزی پەروێزخان بە تۆمەتی بە کارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراوەو لە بەرواری23/9/2019 بە پێی ماددەی(14/2)ی هۆشبەر بە (3)سێ ساڵ زیندانی و بڕی(100,000)سەد هەزار دیناری عێراقی پێ بژاردن سزا درا.

 

8/ص خ ك ع لە دایک بووی(1971)و دانیشتووی ناوچەی (اهواز)ی ووڵاتی ئێران لە بەرواری 10/7/2019 لە مەرزی پەروێزخان بە تۆمەتی بە کارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراوەو لە بەرواری16/9/2019 بە پێی ماددەی(14/2)ی هۆشبەر بە (3)سێ ساڵ زیندانی و بڕی(100,000)سەد هەزار دیناری عێراقی پێ بژاردن سزا درا.

 

9/ ه ا ح لە دایک بووی(1995)و دانیشتووی قەزای کەلار لە بەرواری 8/3/2019 لە قەزای کەلار بە تۆمەتی بە کارهێنانی دراوی ساختە دەستگیرکراوەو لە بەرواری16/9/2019 بە پێی ماددەی(281)ی س بە(6)شەش ساڵ زیندانی سزادرا.

 

10/ م ب ا ا لە دایک بووی(1996)و دانیشتووی قەزای کەلار لە بەرواری 28/2/2019 لە قەزای کەلار بە تۆمەتی بە کارهێنانی دراوی ساختە دەستگیرکراوەو لە بەرواری16/9/2019 بە پێی ماددەی(281)ی س بە(6)شەش ساڵ زیندانی سزادرا.

 

11/ ص ع م لە دایک بووی(1975)و دانیشتووی قەزای کەلار لە بەرواری 28/2/2019 لە قەزای کەلار بە تۆمەتی بە کارهێنانی دراوی ساختە دەستگیرکراوەو لە بەرواری16/9/2019 بە پێی ماددەی(281)ی س بە(6)شەش ساڵ زیندانی سزادرا. دواتر بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاکانیان هەر(11)یازدە تاوانباری ناوبراو ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی کران. بۆ ئاگاداریتان..
لەگەڵ رێزدا
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure