سنور ميديا
2583 جار بینراوە 1/10/2019 12:40 PM

ریفراندۆمى دیکە بەڕێوەیە



سنور ميديا 

هەریەکە لە سعودیەو ئیمارات بەهاندانی هەندێک لەلایەنەکانی سوننەو سەرۆک عەشیرەتەکان بەنیازن کۆدەنگییەک دروست بکەن بۆ ئەوەی ریفراندۆم بکرێت بۆجیابوونەوەی دوو ناوچەی گرنگی عێلراق لەباشورو بااکوری ئەو وڵاتە، لە سەرنەکەوتنی جیابونەوەش ئەوا راگەیاندنی دووهەرێمی دیکە لەعێراق بکەنە ئەمری واقیع.

 

بەپێی چەند زانیاریەکی ورد کە لەسەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە سايتى "شار پريس " بڵاو كردوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌ ، موسڵ و بەسرە ئەو دوو هەرێمە دەبن کە چەند وڵاتیک هەوڵ دەدەن لەپرۆسەیەکدا و لەیەک کاتدا ریفراندۆم لەناویاندا بکرێت بۆ بریاردان لە جیابونەوە یان دروستکردنی هەرێمی سەربەخۆ.

 

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە چەند سەرکردەیەکی شیعەو سونە سەردانی هەولێریان کردەوەو چاویان بەبەرپرسان کەوتووە تا لەنزیکە پشتیوانی ئەوانیش بۆ ئەو مەبەستە بەدەست بهێنن، هاوکات بەئاگاداری تورکیا چەند بەرپرسێکی دیاری پارتی راسپێردراون بۆ سەرپەرشتی ئەوکارە تا لەرێگەی پەیوەندیەکانی خۆیانەوە هاوکاری بکەن.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو پارتی دیموکراتی کوردستان کە لەبەر هەستیاری بابەتەکە نەیویست ناوی بهێنرێت، زانیاریەکانى پشتڕاستکردەوەو راگەیاند، تورکیا لەرێگەی چەند بەرپرسێکی سوننەی دیاری موسلەوە لەسەر خەتە و بەڵینی هاوکاری پێداون.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، رەنگە ئامانجی تورکیا زیندوکردنەوەی پرسی ویلایەتی موسل بێت و ئەو وڵاتانەی تریش ئامانجیان لاوازکردنی عێراق بێت، و چاویان لەسەر ئەوە بێت، مامەلە کردن لەگەڵ عێراقێکی لاوازتر ئاسانتر بێت بۆیان.

 

بەپێی ئەو زانیاریانە ئامانجی سەرەکی ریفراندۆمەکە بۆ جیابوونەوەی ئەو ناوچانەیە بەتەواوەتی لەگەڵ عێراق، بەڵام لەکاتی سەرنەکەوتنی ریفراندۆمەکە ئەگەری بەهێز هەیە وەک هەرێمی کوردستان دوو هەرێمی تر لەعێراق دروست بکرێت.

 

ئەم هەوڵانە لەدوای ریفراندۆمی ٢٥ی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٧ هەرێمی کوردستانن کە بۆ سەربەخۆیی ریفراندۆمی ئەنجامدا، بەڵام دواتر حکومەتی هەرێم بریاریدا ئەنجامی ریفراندۆمەکە سڕ بکات. س.هـ

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure