سنور ميديا
5766 جار بینراوە 1/10/2019 09:49 AM

قوباد تاڵه‌بانى ده‌ست له‌ كارده‌كێشێته‌وه‌ ؟



سنور ميديا 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بۆ دەنگدەران و بنكەی جەماوەریی یەكێتی باس لە ئەگەری چوونە دەرەوەی لە حكومەت دەكات و ئەركی ئەوكاتەی خۆیشی بە داكۆكیكرن و خزمەتكردنیان دیاریی دەكات.

 

ئەم لێدوانانەی قوباد تاڵەبانی لەمیانەی پەیامێكدا هاتووە كە لەپەیجە فەرمییەكانی خۆی لە تویتەر و فەیسبوك بەبۆنەی تێپەڕبوونی یەك ساڵ بەسەر هەڵبژاردنە گشتییەكەی هەرێمی كوردستاندا لە 30 ئەیلولی 2019 بڵاویكردوەتەوە.

 

لەو پەیامەدا تاڵەبانی چاكەی سەركەوتنی لیستی یەكێتی دەگێڕێتەوە بۆ "جەماوەر و كادیران" كە "دڵسۆزانە لیستی یەكێتی و لیستی مام ـ یان سەرخست"، هەر بەم بۆنەیەشەوە سوپاسیان ئاراستە دەكات كە بە 182 هەزار دەنگ ئەویان كردوه‌تە یەكەم لەناو سەرۆك لیستەكان و دڵنیاییان پێ دەدات كە ئەگەر لە ناو حكومەت بێت یان لەدەرەوە ئەوە خزمەتكردنی ئەوان بەئەركی خۆی دەزانێت و دەڵێت "ئەوەشی پێم بكرێت بۆ جێبەجێكردنی خواست و داوا ڕەواكانتان و داكۆكی لێكردنیان هیچ درێغی ناكەم".

 

ئەم ئاماژانەی تاڵەبانی هاوكاتە لەگەڵ پەرەگرتنی نیگەرانییەكانی یەكێتی بەهۆی جێبەجێنەكردنی رێككەوتنی دوو قۆڵی نێوان یەكێتی و پارتی لەبارەی دانانی پارێزگاری كەركوك و بەخشینی دەسەڵاتی تەواوەتی بە تیمی یەكێتی لە حكومەت و كۆمەڵێك پرسیتری هەڵواسراوی نێوان هەردوولا بەپێی لێدوانی بافڵ تاڵەبانی بۆ ژمارەیەك لە ڕۆژنامەنووسان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure