گۆڕان
248 جار بینراوە 1/10/2019 12:39 AM

پەرلەمانتارێكی گۆڕان له‌سه‌ر گۆڕینی وشه‌ی (بەروار بۆ ڕێكەوت) هاته‌ ده‌نگ و زانیاری ئاشكرا كرد



سنور میدیا _ محه‌مه‌د مه‌حمود

په‌رله‌مانتارێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌ هه‌مبه‌ر مامه‌ڵه‌ی میدیاكان به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانتاران و ده‌شڵێت " لە هەمواری 16 مادە تەنها قسە لەسەر یەك مادە دەكەن كە بریتیە لە گۆڕانی (بەروار بۆ ڕێكەوت)".


گوڵستان سەعید، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان هەڵسەنگاندن بۆ تیپەڕینی یەك ساڵ بەسەر تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەكات و به‌سنور میدیای ڕاگه‌یاند "سەرەتای دەستبەكاربوونی ئەم خولەی پەرلەمان هەندێك ئاستەنگ بۆ كاری پەرلەمان دروست بوو، بەتایبەت كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەشداری نەدەكرد لە دانیشتنەكاندا كە ئەوە كاریگەری نەرێنی خستە سەر ئەدای كاركردنی پەرلەمان، دواتریش پێكهێنانی حكومەت، ئەوەش ماوەی چەند مانگێك وای كرد كە پەرلەمان نەتوانێت ئەركەكانی وەك خۆی جێبەجێ‌ بكات".

 

گوڵستان سەعید ئاماژە بەوە دەكات، لەئێستادا ماوەی نزیكەی سێ‌ مانگێك دەبێت كە پەرلەمانی كوردستان كەوتۆتە سەرئیشی خۆی بەتایبەت لە 10/7/2019 كە كابینەی حكومەتی هەرێم پێكهێنراوە و پارتە سیاسیەكان رێككەوتن.

 

دەڵێت"وەكو بزوتنەوەی گۆڕان فشار دەكەین بۆئەوەی پەرلەمانی كوردستان ئەكتیڤ تربێت و ئەوەی ئەركە لەسەری بیكات و كاتی ئەوەنیە شتی بەسەردا تێپەڕێت، چونكە لەماوەی ئەم ساڵەدا بەویژدانەوە نەتوانراوە ئەركەكان وەك پێویست ڕاپەڕێنرێت".

 

پەرلەمانی كوردستان لەماوەی ساڵێكی تەمەنیدا توانیویەتی چەند یاسایەك دەربكات، وەك ئەوەی پەرلەمانتارەكەی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت"یاسای سەرۆكایەتی هەرێم، یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان، یاسای هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، كۆمەڵێك پرۆژی یاساش خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە، ئەو یاسایانە لەپێشینەی خواستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پێویستی پێیەتی، یاخود هەندێك یاسا هەیە كە دەبێت هەمووار بكرێت".

 

گوڵستان سەعید لەبارەی ئەو دەنگانەی لەسەر گۆڕینی (بەروار بەڕێكەوت) لەشەقامی كوردیدا بەرز بۆوە، (هەرچەندە سەرۆكی پەرلەمان رونكردنەوەی لەبارەیەوە دا)، دەڵێت"بەڕاستی ڕاگەیاندنی كوردی بەدوای خاڵی بێهێزدا دەگەڕێت، ئەگەرنا بابەتێكی ئەوتۆ نەبوو كە دەشێ‌ ئەو ئەرگە پسپێردرایە بەزمانەوان لەنێوان (بەروار و رێكەوتدا)، بەڵام راگەیاندن ئەو بابەتی زۆر گەورەكرد ئەگەرنا 16 بابەت لەو پەیڕەوەدا هەموار كراوەتەوە، بۆ لەسەر 15كەی تری قسە ناكرێت و تەنها لەسەر یەك خاڵ قسە دەكرێت؟ ئێمە ئێستاش هەندێك خاڵ هەیە كە پێشنیارمان كردوە لەگەڵ یاسای هەڵبژرادنەكان نایەتەوە و دەبێت هاوتا بكرێت".

 

پەرلەمانتارەكەی بزوتنەوەی گۆڕان نێگەرانی خۆوشی ناشارێتەوە بەرامبەر مامەڵەی ڕاگەیاندنەكان و دەڵێت"وای لێهاتووە پەرلەمانتار و پەرلەمان كراوە بە دێوەزمەیەك بەسەر خەڵكەوە ئەونە بەناشرینی راگەیاندن باسی دەكات و لەبەرچاوی خەڵكی خراوە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure