سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌
164 جار بینراوە 30/9/2019 08:13 PM

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی : ئێمه‌و گۆڕان ئامۆزای یه‌كدین



سنور میدیا

له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی حزبه‌كه‌ی به‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ده‌ڵێت :"ئێمه‌ و گۆڕان ئامۆزای یه‌كدین".

 

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستای یه‌كێتی و گۆڕان وتی، "گۆڕان هەندێک گلەیی هەیە رەنگە گلەییەکانی بەشێکی راست بن، بۆیە یەکێتی پێویستە هەوڵی ئەوە بدات ئەو رێککەوتننامەیەی کە کراوە هەردوولا وەکو خۆی جێبەجێی بکەن".

 

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وتیشی ، " گۆڕان و یەکێتی ئامۆزای یەکدین، نێوانی قاعیدەی یەکێتی و قاعیدی گۆڕان زۆرباشە، ئەگەر کێشەیەک هەبی لە سەرەوەیە".

 

ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگار كه‌ ئێستا له‌لای گۆڕانه‌ و وه‌رگرتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ سه‌عدی پیره‌ وتی، ""بەپێی ئەو رێککەوتننامەیەی لەنێوان یەکێتی و گۆڕاندا هەیە ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی جێبەجێ دەکرێت، ئەم بابەتە پێموایە ئیشی وردتری دەوێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure