شوان محەمەد
210 جار بینراوە 30/9/2019 08:12 PM

سەرنوسەری پێشووی ئاوێنە لەسەر بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەك سزادەدەرێت



سنور ميديا 

سەرنوسەری پێشووتری رۆژنامەی ئاوێنە، لەلایەن دادگاوە بەبڕی نۆ ملیۆن دینار سزا درا لەبەرامبەر بڵاو كردنەوەی چەند وێنەیەكی نەشیاوی ئیحسانی مەلا عەلی، كوڕی رابەری پێشوی بزوتنەوەی ئیسلامی.

 

شوان محەمەد، سەرنوسەری ئێستای ماڵپەری سپی میدیا و سەرنوسەری پێشووی رۆژنامەی ئاوێنە، ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن دادگاوە لەسەر بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی (نەشیاو)ی ئیحسانی مەلا عەلی، كوڕی رابەری پێشوی بزوتنەوەی ئیسلامی سزادراو ناوبراویش ڕایدەگەیەنێت، بە نۆ ملیۆن دینار كەسایەتی ناوبراو ناگەڕێتەوە.

 

شوان محەمەد، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، بڵاوكردنەوەی ئەو وێنانە لە كاتێكدا بوە كە ئیحسانی مەلا عەلی و حزبەكەی هەمو ئازادیەكی كەسیان لە ناوچەی هەڵەبجە و هەورامان لە خەڵك قەدەغە كردبو، بەڵام بۆ خۆیان لە گەشتەكانیان بۆ ئەوروپا بە زیادەوە مومارەسەیان دەكرد".

 

دەشڵێت"ناوبراو لە بەرامبەر بڵاوكردنەوەی وێنەكانی لە ڕۆژنامەی ئاوێنە داوای لەسەر تۆمار كردین و منیش بە سیفەتی سەرنوسەری پێشوی ئەو ڕۆژنامەیە چومە بەردەم دادگا و بە بڕی نۆ ملیۆن دینار غرامە كراین، ئەو داوایە دەستدرێژیە بۆ سەر ئازادی ڕۆژنامەگەی و بە نۆ ملیۆن دینار كەسایەتی ناوبراو ناگەڕێتەوە و وێنەكانیشی لە ئەرشیفی میدیاكاندا ناسڕێتەوە".

 

10 ساڵ لەمەوبەر رۆژنامەی ئاوێنە، چەند وێنەیەكی (نەشیاو)ی ئیسحانی مەلا عەلی-یان لە دۆخێكی "نەشیاو"دا بڵاوكردۆتەوە و ئەوەش رۆژنامەكەی روبەڕووی یاسا كردوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure