دابان محه‌مه‌د
218 جار بینراوە 30/9/2019 03:54 PM

پەرلەمانتارێکى گۆڕان: پارتى نەیهێشت ناوى گەندەڵەکان بڵاوبکرێنەوە



سنور ميديا 

ئەندامێکى فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت، پارتى بە بیانووى لایەنى کۆمەڵایەتى و هەندێک جاریش قسەى لاوازیان کردە ڕێگر.

 

دابان محەمەد ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان رایگەیاند"لە سەرەتاى ئەم خولەى پەرلەمانى کوردستان پێشنیازى ئەوەمان کرد، لانى کەم ناوى ئەو کەسانە بڵاو بکرێتەوە، لە دۆسییەکانى گەندەڵیەوە گلاون و سزا دراون، یان ئامادەى لێکۆڵینەوە نابن یاخود هەڵهاتوونبە داخەوە بە بیانوى جۆراوجۆر ، کۆدەنگى لەسەر نەبوو، بەتایبەتى لاى بەڕێزانى پارتى دیموکراتى کوردستان، کە بە بیانووى لایەنى کۆمەڵایەتى و هەندێک جاریش قسەى لاوازیان کردە ڕێگر".

 

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەم قسانە بە ئامادەبوونى سەرۆکى دەستەى دەستپاکى و لیژنەى دەستپاکى پەرلەمانى کوردستان کرا (( ڕۆژانە دەیان هەواڵ لەسەر کوشتن و خۆکوشتن لەسەر ناموس بڵاو دەکرێنەوە، بەڵام بڵاوکردنەوەى هەواڵى دەستگیرکردن و سزادانى کەسێک لەسەر دزى و گەندەڵى باش نەبێت و لێکەوتى کۆمەڵایەتى خراپى هەبێت.

 

ئەو پەرلەمانتارە لە فەیسبووکى خۆى بڵاویکردوەتەوە، پرسى ئیجرائاتى گەندەڵى، بە شەخسى دەکرێت، هەندێک جار دەبەسرێتەوە بە گروپ و تەکەتول یان بە حزبى دەکرێت. تەنانەت گەیشتۆتە ئەوەى دەست بۆ هەندێک پرس دەبرێن، بە زۆن دەکرێت، کە بەوتەى ئەو ئاشکراکردنى گەندەڵیەک دەبەسترێتەوە بەوەى بۆ لێدانە لە کەسێک یان لێدانە و لاوازکردنى گروپ و تەکەتولێکى دیاریکراوە، یاخود بنەماڵە و گروپى کۆمپانیایەکى دیاریکراو، یانیش بۆ لێدان لە زۆنى زەرد یان سەوز.

 

هەروەها ناوبراو باسى لەوەکردوە، لە ماوەى ڕابردوودا چەند بەرپرسێک لە هەولێر و سلێمانى لەسەر پرسى گەندەڵى دەستگیرکران. لەوانە (ڕەشید تاهیر) بریکارى وەزیرى دارایى پێشوتر، لەسەر چەند کەیسێکى جیاواز چەند کەسێکى تر لە سنورى هەولێر بە نهێنى گیراون، هەروەها (عومەر محەمەد ) سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان لە گەرمیان و (حسێن ئەحمەد) بەڕێوەبەرى گومرگى پەروێزخان گیراون، ئەم پرسانە بە بێ بایەخى و بە بێ گرنگى پێدانى ڕایگشتى و میدیاى تێپەڕى، لە کاتێکدا زۆربەى میدیاکان خۆیان بە ڕاوکەرى دۆسییەکانى گەندەڵى دەزانن.


دابان محەمەد دەشڵێت"ئەو دۆخەى پەرلەمانى کوردستانى تێدایە بە هیچ کەسێک ناشاردرێتەوە، بەتایبەت ئەرکى چاودێریکردنى (لە ئێستادا پەرلەمان لە کۆتایى ئامادەکردنى ڕاپۆرتى لیژنەیەکدایە، لەسەر گەندەڵیەکانى خۆى دەستەى نەزاهە شوێنى ڕاوکردنى چەند کەیسێکى گەندەڵى بچوک و سەفەقاتە لەسەر کەیسە گەورەکانى گەندەڵى بە هەزاران دۆسییە لە دەستەکەدان، سەدان دۆسییە ون کراون دیوانى چاودێرى دارایى شوێنى ئەرشیفکردنى دۆسییەکانە و داواکارى گشتیش دەست و دەم بەستراوە لە ئاستى گەندەڵیدا".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure