ماليكى
2676 جار بینراوە 30/9/2019 01:27 PM

فراكسيۆنه‌كه‌ى ماليكی هۆشدارى ده‌دات له‌ شەڕی دەسەڵاتدارانی هەرێم



سنور ميديا 

ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا كە لەلایەن نوری مالكییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان هیچ كاتێك پابەندنەبووە بە ناردنی نەوت و داهاتەوە بۆ بەغدا و باشترین فشارێك بۆ سەری "ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانە".

 

مەنسور بعێجی، لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە ئاماژەی بەوەكردووە، لە دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشووی عیراقەوە، هەرێمی كوردستان پابەندنەبووە بە ناردنی داهاتی ناوخۆوە بۆ بەغدا، كە لە دەستوردا بە ڕوونی ئاماژەی بۆ كراوە، بۆیە مافی ئەوەی نییە داوای داهاتی پارێزگاكانی دیكەی عیراق بكات.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، گونجاوترین كارتی فشار بۆ سەر هەرێم ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، تا ئەو كاتەی حكومەتی هەرێم مل بۆ داواكارییەكانی بەغدا دەدات.

 

ڕۆژی 2ی كانوونی یەكەمی 2014، حكومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر نەوت و مووچە ڕێككەوتن، بەڵام دواتر هەرێم پابەندی ڕێككەوتنەكە نەبوو، بۆیە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی ڕاگرت.

 

ڕۆژی 21ی حوزەیرانی 2015، هەرێمی كوردستان بە فەڕمی ئابوری سەربەخۆ و ناردنی نەوتی بە سەربەخۆی ڕاگەیاند و وەزیری سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاند، دەتوانن كێشەی مووچە چارەسەر بكەن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure