سنور ميديا
647 جار بینراوە 30/9/2019 12:58 PM

سنور ميديا نيگه‌ران و توڕه‌ى گۆڕان و يه‌كێتى له‌ مه‌سرور بارزانى ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا

مه‌سرور بارزانى به‌رده‌وامه‌ له‌ زياد كردنى ياريده‌ده‌ر و كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى وه‌زيره‌كان و جگێرى سه‌رۆكى حكومه‌ت , ئه‌مه‌ش يه‌كێتى نيگه‌ران كردوه‌و گۆڕانيش نيگه‌رانه‌ له‌ ژماره‌يه‌ك له‌و كه‌سانه‌ .

 

سه‌رچاوه‌يه‌كى تايبه‌ت له‌ يه‌كێتى بۆ سنور ميديا ئاشكراى كرد , ،زياد كردنى ژماره‌ى ياريده‌ده‌ر و سنور دار كردنى وه‌زيره‌كان له‌لايه‌ن مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ت يه‌كێتى به‌ته‌واوى نیگەران كردوه‌ .

 

سه‌رچاويه‌كه‌ وتيشى " له‌ئێستا يه‌كێتى بەنیازە بەفەرمی لەگەڵ پارتی دیموكرات گفتوگۆ بكەن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ".

 

هه‌روها سه‌رچاوه‌يه‌كى تايبه‌ت له‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ سنور ميديايى وت " گۆڕانيش نيگه‌رانه‌ له‌ دانانى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى كه‌ پێشتر گۆڕان بوون و له‌ئێستا پۆستى باڵايان پێ دراوه‌ له‌وانه‌ " محه‌مه‌د حاجى و ڕێبازحه‌ملان ".

 

وتيشى" پێشتریش بزووتنەوەی گۆڕان لەدانانی یاریدەدەرەكان بۆ سەرۆك وەزیران نیگەرانی خۆیان گەیاندبوو بەپارتی دیموكرات، كە رەنگە كاریگەری لەسەر رێككەوتنی ئەو لایەنانە هەبێت."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure