سنور ميديا
63 جار بینراوە 30/9/2019 12:32 PM

په‌رله‌مانتارێك: گفتوگۆ لەسەر پشکی هەرێم لە یاسای بودجەی عیراق بەردەوامە



سنور ميديا 

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە كراوە و گفتوگۆ لەسەر پشكی هەرێم دەكرێت، هاوکات پەرلەمانتارێکیش دەشڵێت: "گفتوگۆی چڕ بەردەوامە بۆ رێککەوتن لەسەر پشکی هەرێم".

 

ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە: "لە دوو رۆژی داهاتوودا پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی داهاتوو رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت، چونكە لە وەزارەتی دارایی تەواو بووە و لە ئێستادا گفتوگۆ لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستانەوە دەكرێت و هەر كاتێك تەواو بوو، رەوانەی پەرلەمان دەكرێت بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت".

 

دلێمی گوتیشی: "چاوەڕێ دەكرێت لە مانگی داهاتوودا لەسەر پشكی هەرێم رێككەوتن بكرێت و لە ئێستاشدا گفتوگۆ لەسەر نەوتی هەرێم دەكرێت و هەر كاتێك یەكلا كرایەوە، ئەو كات كۆتایی بە رێككەوتنەكە دێت و بودجە رەوانەی پەرلەمان دەكرێت".

 

ناوبراو باسی لەوەش كرد، هەرێمی كوردستان ترسی لە رادەستكردنی نەوت بە بەغدا هەیە و داوا دەكات گەرەنتی هەبێت بۆ ئەوەی بەغدا بە تەواوی بودجەی هەرێم رەوانە بكات و ئەوانیش نەوت رادەستی بەغدا بكەن، بۆ ئەوەی دواتر گرفت بۆ هەرێمی كوردستان دروست نەكەن، چونكە هەرێمی كوردستان بە هۆی بڕینی پشكی بودجەكەیەوە تووشی قەرز بووە و پێویستە حكومەتی عیراق بیداتەوە.

 

لای خۆیه‌وه‌ حه‌سه‌ن ئاڵی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: هه‌موو ساڵێك له‌ مانگی 10دا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بكرێت.

 

وتیشی: "گفتوگۆ له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و هیوامان هه‌یه‌ بگه‌نه‌ رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ به‌بێ كێشه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و پكشی هه‌رێم له‌ بودجه‌ ره‌وانه‌ بكرێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure