مه‌سعود بارزانى
4160 جار بینراوە 29/9/2019 09:10 PM

ڕیشه‌كێشكردنى نێچیرڤان بارزانى به‌سپۆنسه‌رى مه‌سعود بارزانى به‌رده‌وامه‌



سنور ميديا _ تايبه‌ت

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌يه‌كى تايبه‌ت كه‌ بۆ سنور ميديا ئاشكرا كردوه‌ , ده‌ڵێت " سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ی بارزانى له‌پۆستى سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان نه‌ماوه‌ به‌ڵام باره‌گاى بارزانى هاوشێوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كارده‌كات".

 

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد , بۆ نمونه‌ ئێستا ئامینه‌ زكری و هێمن هه‌ورامی له‌باره‌گاى بارزانى به‌رپرسى مه‌له‌فى حكومه‌ت و په‌رله‌مانن هه‌روه‌ها له‌باره‌گاى بارزانى دیسكى ڕۆژئاواى كوردستان و ڕۆژهه‌ڵات و باكور هه‌یه‌ به‌ڵام تائێستا كارانه‌كراوه‌،.


ئه‌و سه‌رچاوه‌ وتيشى " هه‌روه‌ها به‌رپرسى مه‌له‌فى په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمییه‌كان و چه‌ندین ڕاوێژكار ماوه‌یه‌كى تر ده‌ست به‌كارده‌بن،."

 


ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد , له‌لایه‌كى تره‌وه‌ مه‌سعود بارزانى كوڕه‌ بچوكه‌كه‌ى به‌ناوى مسته‌فا مه‌سعود بارزانى كه‌ به‌بابۆ ناسراوه‌ ناردۆته‌ گوندی بارزان و ده‌سه‌ڵاتى ڕه‌هاى پێدراوه‌ و ئیمكانیه‌تى زۆرى دارایی خراوه‌ته‌ به‌رده‌ست و ده‌سه‌ڵاته‌كانى مه‌سعود بارزانى له‌گوندی بارزان په‌یڕه‌و ده‌كات ئه‌م هه‌نگاوه‌ى مه‌سعود بارزانى بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێكه‌،.


1-چونكه‌ ئیدریس بارزانى خۆشه‌ویستیه‌كى قوڵى هه‌یه‌ له‌دڵى خه‌ڵكى گوندی بارزان ده‌یانه‌وێت جێگاى نێچیرڤان بارزانى له‌ناو جه‌ماوه‌رى بارزان له‌ق بكه‌ن و له‌گوندی بارزانیش نێچیرڤان بارزانى ڕیشه‌كێش بكه‌ن،.


2-ده‌یانه‌وێ به‌هۆى حكومكردنی كوردستان له‌حكومكردنی گوندی بارزان و ناوچه‌ى بادینان دانه‌بڕێن،.


3-مه‌سعود بارزانى ده‌یه‌وێت دواى خۆى كوڕه‌كانى ئاماده‌بكات وه‌ك سێ یان چوار جه‌مسه‌ر بۆ مانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستى خۆیان،.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure