په‌كه‌كه‌
182 جار بینراوە 29/9/2019 07:03 PM

گه‌ريلا سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

پێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە)ی باڵی سەربازی پەكەكە ئاشكرای دەكات، كە لە شەمزینان گەریلا چالاكییەكیان لە دژی ئۆتۆمبێلێكی سەربازی توركیا ئەنجامداوە و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەكە تێكشكێنرا و هەموو سەربازەكانی ناوی كوژران.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیا-دا هێزەكانمان ئێوارەی ڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگە دژی ئۆتۆمبێلێكی سەربازی، لە نێوان بنكەی سەربازییەكانی مووسەكا و مێرگێ لە شەمزینان چالاكییان ئەنجامدا.

 

ڕاشیگەیاندووە، لەو چالاكییەدا هەموو سەربازەكانی ناو ئۆتۆمبێلەكە كوژران و ئۆتۆمبێلەكە تێكشكێندرا.

 

دەشڵێت: "دوای چالاكییەكە سوپای تورك لەو شوێنە ئۆپەراسیۆنێكی دەستپێكرد و ڕۆژێك دوای ئەوە بەبێ ئەنجام پاشەكشێیان كرد، یەكینەكەمان، كە ئەو چالاكییەیان ئەنجامدا بە سەلامەت گەیشتنەوە بارەگای خۆیان".

 

هەپەگە ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە سوپای داگیركەری تورك لە پایزاوا لە گوندەكانی پاچان و مەیدانی مەنگەنە ئۆپەراسیۆنێكیان دەستپێكرد، ئەو ئۆپەراسیۆنە بەبێ ئەنجام ڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگە كۆتایی پێهات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure