سنور ميديا
1081 جار بینراوە 29/9/2019 06:56 PM

یەكەم بارانی وەرزی پاییز دەبارێت



سنور ميديا 

پسپۆڕێكی كەشناسی عیراقی ئاماژە بە یەكەم بارینی باران لە وەرزی پاییزدا دەكات و دەڵێت: "لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەكات".

 

سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە، بەپێی نەخشەی کەشوهەوا، كە لەلایەن مانگە دەستكردەكانەوە تۆماركراوە پلەی گەرمی ئەم هەفتەیە بە جێگیری دەمێنێتەوە و بەرزبوونەوە و دابەزینێکی کەم بەخۆیەوە دەبینێت.

 

ڕاشیگەیاندووە، "بەپێی داتاکان لە ڕۆژی هەینی داهاتووەوە پلەی گەرمی دادەبەزێت، بەتایبەتی لە ناوەڕاست و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، بەڵام لە باشووری وڵات پلەی گەرمی گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەر نایەت و ڕەنگە کەمێک دابەزێت.

 

دەشڵێت: "هەفتەی داهاتوو سەرەتای بارانی پایيز دەبێت، چونكە لە چەند شارێکی عیراق باران بارین دەستپێدەکات، بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم".

 

بە بۆچوونی سادق عەتیە، "ڕەشەبای باکوری ڕۆژئاوا بۆ ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو بەردەوام دەبێت و ڕێژەی شێ لە چەند شارێک بەرزدەبێتەوە و بەهۆیەوە باران دەبارێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure