.
72 جار بینراوە 29/9/2019 06:46 PM

لەسەر سەرۆک و لۆگۆى لیستى هاوپەیمانى کوردستانى بڕیار دەدرێت



 

له‌سه‌ر پرسی به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان كۆبوونه‌وه‌، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ بۆ رۆژنامه‌نوسان دوان.


لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەرەتای كۆنگرەكەدا رایگەیاند، بەیەكدەنگی و یەكهەڵوێستی بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكەین لەناوچە جێناكۆكەكان.

 

رزگار عەلی، وتیشی، "هەفتەی داهاتوو بەشداربوانی لیستە كوردستانییەكە جارێكی تر لەسلێمانی كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی لەوادەی دیاریكراودا بەپێی رێنمابییەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق كۆتایی بەكارەكانی خۆی بهێنێت تا لیستەكە لە كۆمسیۆن تۆماربكرێت تا لەداهاتوودا بەیەك دەنگ و رەنگ بەشداری هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عیراق بكەین لەپارێزگاكانی كەركوك، نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالەو تەنانەت بەغداش".

 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئەم یەك لیستییە دەبێتە مایەی هەنگاونان زیاتر بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستورو دابینكردنی مافە دەستورییەكانی تر".

 

هاوكات خەسرۆ گۆران، بەپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: لەكۆبوونەوەی داهاتوو لەبارەی سەرۆكی لیستەكە بڕیار دەدەین، هەروەها لۆگۆی لیستەكەش هێشتا یەكلانەكراوەتەوەو لەدوو رۆژی داهاتوودا بڕیاری لێدەدرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure