سنور ميديا
65 جار بینراوە 29/9/2019 06:39 PM

رزگار عەلی: بەیەكدەنگی بەشداری لەهەڵبژاردنی ناوچەجێناكۆكەكان دەكەین



سنور ميديا 

لایەنە سیاسیە كوردستانییەكان لەبارەی بەشداری كورد بە یەك لیستی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەناوچە جێ ناكۆكەكان كۆبوونەوە، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیش دەڵێت: بەیەكدەنگی و یەكهەڵوێستی بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكەین.

 

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو، نوێنەری لایەنە سیاسیەكان روونكردنەوەیان لەبارەی بەشداری لایەنە كوردستانیەكان كرد بەیەك لیستی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەناوچە جێ ناكۆكەكان.

 

رزگار عەلی لێپرسراوی دەستەی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەرەتای كۆنگرەكەدا رایگەیاند: بەیەكدەنگی و یەكهەڵوێستی بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكەین لەناوچە جێناكۆكەكان.

 

وتیشی: هەفتەی داهاتوو بەشداربوانی لیستە كوردستانییەكە جارێكی تر لەسلێمانی كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی لەوادەی دیاریكراودا بەپێی رێنمابییەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق كۆتایی بەكارەكانی خۆی بهێنێت تا لیستەكە لەكۆمسیۆن تۆماربكرێت تا لەداهاتوودا بەیەك دەنگ و رەنگ بەشداری هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عیراق بكەین لەپارێزگاكانی كەركوك، نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالەو تەنانەت بەغداش.

 

راشیگەیاند: ئەم یەك لیستییە دەبێتە مایەی هەنگاونان زیاتر بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستورو دابینكردنی مافە دەستورییەكانی تر.

 

لای خۆشیەوە خەسرۆ گۆران بەپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: لەكۆبوونەوەی داهاتوو لەبارەی سەرۆكی لیستەكە بڕیار دەدەین، هەروەها لۆگۆی لیستەكەش هێشتا یەكلانەكراوەتەوەو لەدوو رۆژی داهاتوودا بڕیاری لێدەدرێت.

 

وتیشی: كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ زیاتر بۆ رێككەوتن بوو لەسەر بنەما سەرەكییەكانی كە هاوپەیمانی كوردستان لەسەری دەڕوات، دەرگاش بۆ هەموو لایەنە كوردستانیەكانی دیكەش كراوەیە بەشداری بكەن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure