سنور ميديا
135 جار بینراوە 29/9/2019 02:30 PM

كازم فاروق: په‌رله‌مانتار ئیشی ئه‌وه‌ نییه‌ خۆی بفرۆشێت



سنور ميديا 

سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، په‌رله‌مانتار ئیشی ئه‌وه‌ نییه‌ خۆی بفرۆشێت، به‌ڵكو ئیشی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه‌.

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ی ئه‌یلولی 2019، په‌رله‌مانی كوردستان له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆیدا مادەی 110ی پەیرەوی ناوخۆی هەموار کردەوە.

 

بە پێی ئەم مادەیە ئەندام پەرلەمان دەتوانێت فراکسێۆنەکەی خۆی جێبهێلێت و بچێتە پاڵ فراکسێۆنێکی تر.

 

له‌و رووه‌وه‌ كازم فاروق، سەرۆکی‌ فراکسیۆنی‌ نەوەی‌ نوێ رایگه‌یاند: "پەرلەمانتار ئیشی‌ ئەوە نیە خۆی بفرۆشێت بەڵکو ئیشی‌ ئەوەیە خزمەتی‌ خەڵک بکات".

 

وتیشی: "په‌رله‌مان سازشی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی كرد بۆ حكومه‌ت و له‌مه‌ودوا حكومه‌ت په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ ده‌بات".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure