يه‌كێتى وپارتى
584 جار بینراوە 29/9/2019 02:07 PM

يه‌كێتى پارتى ئاگادار ده‌كاته‌وه‌



سنور ميديا 

وتەبێژى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە پارتى پابەندی رێکەوتنەکانى بێت کە لەگەڵ یەکێتى کردویەتى و جەختیش لەسەر پابەندبوونى حزبەکەى دەکاتەوە.


لەتیف شێخ عومەر وتەبێژى فەرمى یەکێتى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند" سەردانی ئێمە بۆ لایى حزب و لایەنەکان بۆ دروستکردنى یەکدەنگى و هەماهەنگییە لەم قۆناغەى ئێستاى عیراق و ناوچەکەى پیدا تێپەڕ دەبێت، هەروەها دروستکردنى پەیوەندى و هەما هەنگیە لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و لایەنەکانى دەسەڵات".


لەبارەى رێکەوتنەکەیان لەگەڵ پارتی، وتەبێژى یەکێتى رونیکردەوە، ئەوان سێ رێکەوتنیان لەگەڵ پارتى هەیەو پێویستە پارتى پاندى ئەو رێکەوتانە بێت، جەختیشکردەوە کە حزبەکە پابەندى تەواوى رێککەوتنەکانییەتى لەگەڵ پارتى.


هەروەها لەتیف شێخ عومەر وتیشى" دەمانەوێت رێککەوتنەکانمان لەگەڵ پارتى وەکو خۆى جێبەجێ بکرێت".


سەبارەت بە دانانى پارێزگارى کەرکوکیش وتەبێژەکەى یەکێتى روونیکردەوە، لەگەڵ پارتى پێشتر رێککەوتوون کە لەگەڵ سەرجەم پێکهاتەکانى کەرکوک دابنیشن بۆ ئەوەى رەزامەندى ئەوانیش وەربگیرێت لەسەر پارێزگارى نوێ، بەڵام ئەگەر نەیانتوانى رازیان بکەن ئەوا لیستى برایەتى بەپێی رێوشوێنە یاساییەکان پارێزگار ناو بکەن.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure