يه‌كێتى
175 جار بینراوە 29/9/2019 01:59 PM

یەكێتی دەستپێشخەرییەك "بۆ یەكخستنەوەی ماڵی كورد" رادەگەیەنێت



سنور ميديا 

بافێڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا یەكێتی دەستپێشخەرییەكی راگەیاندووە بۆ یەكخستنەوەی ماڵی كورد و دروستكردنی بەرەیەكی نیشتمانی تا یەك وتارو یەك ھەڵوێست ھەبێت بۆ پرسە چارەنووسازەكان.

 

بافێڵ تاڵەبانی ئەو بەنگاوەی بە زیاتر خزمەتكردن و گەشەپێدانی ئەزموونی ھەرێم‌و مافەنەتەوییەكانی گەلی كوردی وەسفكردووە.

 

قسەكانی بافێڵ تاڵەبانی لەمیانی كۆبوونەوەیەكی بووە لەگەڵ ئاشڵی دورێك بەڕێوەبەری نووسینگەی كەنەدا لەھەرێم، كە بەپێی راگەیەنراوێك لە دیدارێكدا بافێڵ تاڵەبانی رۆشنایی خستەسەر پێشھات و پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەكانی ھەرێم و عێراق و ناوچەكەو سیاسەتی بڕیارلێدراوی یەكێتی، لەسەر كۆی ھاوكێشەكان لە روانگەی نیشتمانی‌و بەرژەوەندییەباڵاكانی گەلی كورد خستەڕوو.

 

ھەر لە دیدارەكەدا ، بە وردی گفتوگۆ كرا لەبارەی پرۆسەی سیاسی و گۆڕانكارییەكان و تەئكید لەزمانی لێكتێگەیشتن و چارەسەركردنی ئاشتیانەی كێشەكان كرایەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure