سنور ميديا
46 جار بینراوە 29/9/2019 10:33 AM

قەڵادزێ لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا شۆفێرێک گیانی لەدەستدا



سنور ميديا 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ( ٧:٠٠ ) خولەک لە ناو شاری قەڵادزێ لەسەر شەقامی گشتی گەڕەکی ئاشتی ڕوداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێک دادان لە نێوان ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر لە جۆری ( کیا ) و ماتۆرسکیلێکی دوو تایە ڕویدا لەئەنجامدا شۆفێری ماتۆرسکیلەکە گیانی لەدەستدا.

 

شۆفێری ماتۆرسکیلەکە بەناوی ( س،ح،ح ) تەمەن ٢٠ ساڵ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی شاری قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین دوای ئەوەی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری قەڵادزێ ئەنجامدار، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

 

مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و شۆفێری بەرهەڵگرەکەش بەناوی ( ع،و ) تەمەن ٤١ ساڵ دانیشتوی شاری قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی بە پێی مادەی ٢٤ لە یاسای هاتوچۆ ڕاگیرا و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

 

ڕگەیاندنی بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure