سنور ميديا
174 جار بینراوە 29/9/2019 09:11 AM

پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی پادشای سعودیه‌ كوژرا



سنور ميديا

به‌ پێى هه‌واڵى ميدياكانى سعوديه‌ شه‌وى ڕابردوو رووداوێكی ته‌مومژاویدا پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعودیه‌ كوژرا.

 

میدیاكانی سعودیه‌، ئاشكرا كردوه‌ شه‌وی رابوردوو لیوا عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لفه‌غم پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی پادشای سعودیه‌ له‌ ماڵی هاوڕێیه‌كی خۆیدا لە شاری جەددە به‌ده‌ستی هاوڕێیه‌كی به‌ فیشه‌ك كوژرا، دواتر بكوژه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ رووبه‌ڕووی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بووه‌ته‌وه‌و ئەویش كوژراوه‌.

 

دواى رووداوه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گومانیان هه‌یه‌ له‌ كوشتنه‌كه‌ی پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی پادشای سعودیه‌.

 

لیوا عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لفه‌غم به‌هه‌مانشێوه‌ پاسه‌وانی تایبه‌تی پادشای كۆچكردووی سعودیه‌ (عه‌بدوڵا بن عه‌بودولعه‌زیز)یش بووه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure