نەجمەدین کەریم
1366 جار بینراوە 29/9/2019 09:01 AM

نه‌جمه‌دين كه‌ريم له‌سه‌ر پاشگزبونه‌وه‌ له‌ دروست كردنى ليست هاته‌ ده‌نگ و هه‌ڵوێستى خۆى ئاشكرا كرد له‌سه‌ر كۆبوونه‌كه‌ى هه‌ولێر



سنور ميديا 

نەجمەدین کەریم، پارێزگاری لەکارلادراوی کەرکووک رەتیدەکاتەوە پاشگەزبووبێتەوە لە دروستکردنی لیستێک بۆ هەڵبژاردن و دەڵێت: ناچینە لیستی هاوبەشی حیزبە کوردستانییەکانەوە.

لەدوای پێکهێنانی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ ناوچە دابڕاوەکان لەلایەن پارت و لایەنە کوردستانییەکان، هەواڵی ئەوە بڵاوبوویەوە نەجمەدین کەریم، پاشگەزبووبێتەوە لە دروستکردنی لیستی هەڵبژاردن. بەڵام ئەم هەواڵە رەتدەکاتەوە.



نەجمەدین کەریم، پارێزگاری لەکارلادراوی کەرکووک راگەیاندوه‌: بەهیچ جۆرێک پاشگەزنەبوونەتەوە لە دروستکردنی لیستی هەڵبژاردن و بەردەوامن لە هەوڵەکانیان لەو پێناوە و بۆ ئەو کۆبوونەوە و دیدارانەیشی سەبارەت بە پێکهێنانی لیستێک لە نێوان حیزبەکان دەکرێت، نە ئاگادارکراوەتەوە و نە زانیارییان لەبارەی کۆبوونەوە و ناوەڕۆکەکەی هەیە.



سەبارەت بە پێکهاتەی لیستەکەی، نەجمەدین کەریم دەڵێت: "لیستەکەمان جگە لە کورد، عەرەب، تورکمان، پێکهاتەی کلد و سریانیشی تێدایە و هەوڵدەدەین ببینە لیستی هەموو پێکهاتەکان، بەڵام کێشەمان لەگەڵ ئاسایی نەبوونەوەی دۆخی کەرکووک و ئەو رەوشە ئاڵۆزە هەیە، کە لەدوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە بەرۆکی شارەکەی گرتووە، بۆئەوەش مەرجمان ئەوەیە ئازادی سیاسی هەبێت و هێزی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە شارەکە نەمێنن و بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان".



نەجمەدین کەریم لەبارەی بەیاننامەی لایەنە کوردستانییەکان لەدوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، وتی "خاڵێکی نێو بەیاننامەکە سەبارەت بە داواکردنی ئاساییبوونەوەی کەرکووک ناڕوونە و نازانرێ حیزبەکان لەو خاڵە مەبەستییان چییه و ئاڕاستەی کێی دەکەن".

 

سنور ميدياله‌ هه‌والێكى پێشوودا له‌ زارى سه‌رچاوه‌يه‌ك ئاشكراى كرد" پارتی جیا لەلیستی هاوپەیمانی کوردستانی پشتگیری لەلیستی "نەجمه‌دین که‌ریم" پارێزگارى پێشوو دەکات .

 

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئاشكراشى كرد , پارتى به‌نيازه‌ پاش هه‌ڵبژاردن لەگەڵ لیستی "نه‌جمه‌دین کریم " یەکبگرێتەوە .

 

ئه‌و سه‌رچاووه‌ ئه‌وشى وت " له‌ ئێستا يه‌كێتى به‌و پلانه‌ى پارتى زانيوه‌ بۆيه‌ له‌ بەغدا لەسەر خەتە تاوەکو ڕێگە بگرێت لەوەی لیستی نه‌جمه‌دين که‌ریم قبوڵ بکرێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure