عومه‌ر سه‌يد على
2566 جار بینراوە 29/9/2019 08:48 AM

عومه‌ر سه‌يد عه‌لى هۆشدارى ده‌داته‌ مه‌سرور بارزانى



سنور ميديا 

ڕێكخه‌رى گشتى گۆڕان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ ده‌رفه‌رتى ته‌واو ده‌ده‌نه‌ حكومه‌ت بۆ چاكسازى ,و ده‌شڵێت " ئه‌گه‌ر چاكسازى ڕاسته‌ قينه‌ ئه‌نجام نه‌درا ئەوکاتە ئێمە قسەی خۆمان دەبێت و هەڵوێستی گۆڕان بۆ رایگشتی رون دەکەینەوە".

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، لە هۆڵی میدیا لە شاری هەولێر لەگەڵ هەڵسوڕاوان و لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان لە سنوری پارێزگای هەولێر کۆبونەوە.

لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا، عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: بەشداریی کردنی گۆڕان لە کابینەی نوێی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازییە و بۆ ئەو مەبەستەش پاڵپشتی تەواوی حکومەت دەکەین.

 

وتیشی :"بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت و ئەو بەرنامە چاکسازییە لەسەری رێکەوتوین دەرفەتی تەواو دەدەینە حکومەت، ئەگەر لەوکاتەدا چاکسازیی جێبەجێنەکرا و چاکسازی راستەقینە ئەنجامنەدرا، ئەوکاتە ئێمە قسەی خۆمان دەبێت و هەڵوێستی گۆڕان بۆ رایگشتی رون دەکەینەوە".

 

رێکخەری گشتی جەختی لەسەر ئەوەکردوە کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان بەتایبەتی لایەنە بەشدارەکانی حکومەت تەبا و براو گونجاوبن پێکەوە، بۆ بەگژداچونەوەی گەندەڵی و خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و چەسپاندنی دادپەروەری و سەروەری یاسا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure