سنور ميديا
212 جار بینراوە 29/9/2019 08:23 AM

له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا ده‌بێت پۆسته‌كه‌ی جێبێڵێت



سنور ميديا 

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆری عیراقی به‌هۆی بوونی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر ده‌بێت له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا پۆسته‌كه‌ی جێبهێڵێت.

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق رایگه‌یاندوه‌:" فه‌ریق عه‌بدلوه‌هاب ساعدی به‌نوسراوێك له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراقه‌وه‌ له‌پۆسته‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناو وه‌زاره‌ت و پۆستێكی تری پێده‌درێت".

 

راشیگه‌یاندوه‌:" هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و بڕیاره‌ بۆ جیاوازی بۆچوون و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عیراقی فه‌ریقی یه‌كه‌می رووكن تاڵب شه‌غاتی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌:" فه‌رمانه‌كه‌ ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ده‌رچووه‌و ده‌بێت عه‌بدلوه‌هاب ساعدی له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا پۆسته‌كه‌ی جێبهێڵێت".

 

له‌دوای ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌ ناڕه‌زایه‌تی زۆر له‌ناو جه‌ماوه‌رو هێزه‌ ئه‌منیه‌كاندا دروست بووه‌و ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا خۆپیشاندان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌نجامدراوه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure