گه‌ريلا
187 جار بینراوە 29/9/2019 12:39 AM

گه‌ريلا سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی هەفتانین و هەڵمەتی تۆڵەكردنەوەی شەهید میدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەردا گەریلا توانیان ۲ سەربازی سوپای توركیا بكوژن و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانیش بخەنە خوارەوە.

 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی دەست (خەڵك) كەووتووە ڕایگەیاندووە، ڕۆژی ۲۷ی ئەیلول، كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ، لە نزیك بەرزایی شەهید شێخ موس، كە دەكەوێتە دەڤەری شەهید كەنداڵی سەر بە هەرێمی هەفتانین، گەریلاكان چالاكییان لە دژی هێزەكانی توركیا ئەنجام داوە و بەهۆیەوە ۲ سەرباز كوژراون و زیانی ماددیش لە دوژمن دراوە.

ڕاشیگەیاندووە، هەر هەمان ڕۆژ، لە هەفتانین فڕۆكەیەكی بێفرۆكەوانی توركیا، كە بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕایەوە و چاودێری جموجوڵی گەریلای دەكرد لەلایەن هێزەكانەوە كراوەتە ئامانج و لە ئاكامدا گورزی قورسی لێدراوە و دەرەنجام خراوەتە خوارەوە و بە تەواوی بێكاریگەر كراوە و تێكشكێنراوە.

 

هەپەگە ئاشكراشی كردووە، ڕۆژی ۱۲ی ئەیلول كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ لە نزیك دەڤەری كاتۆ ژیركای سەر بە ناوچەی ئەلكی پارێزگای شرناخ، گەریلاكان لە دژی بارهەڵگرێك، كە پڕبووە لە جبەخانەی سەربازی چالاكیان ئەنجامداوە و لەئەنجامدا بارهەڵگرەكە و بارەكەی بە تەواوەتی لە ناوبراون.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure