سنور ميديا
177 جار بینراوە 28/9/2019 08:22 PM

بەرپرسێكی باڵای عێراق كاتى چاره‌سه‌رى زۆرینەی كێشەكانی هەولێر و بەغدا ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا 

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات بەمزوانە بەشێكی زۆری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد چارەسەر دەبن.

 

نەعیم حەمید غزی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران عێراق، ئەوە ئاشكرا دەكات: وەفدی دانوستانكار پێكهاتووە بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد لەوانەش (كێشەی نەوت، خاڵە سنورییەكان، ناوچە جێناكۆكەكان، كێشەی كەركوك) كە ئەوانە دیارترین خاڵی ناكۆكی نێوان هەردوولان.

 

ناوبراو وتیشی: وەفدی دانوستانكاری نێوان هەردوولا بەردەوامن لەگفتوگۆ بۆ چارەسەری كێشەكان و بەمزوانە چارەسەری زۆرینەی كێشەكان چارەسەر دەكەن.

 

ئەو قسانەی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران عێراق لەكاتێكدایە ئێستا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق فشارێكی زۆری بۆ ئەنجومەنی وەزیران هێناوە تاوەكو پشكی كورد لە بودجەی ٢٠٢٠ بكاتە ١٢% هاوكات لەئەگەری ڕادەستنەكردنی نەوت، پارە لە بودجەی گشتی هەرێمی كوردستان ببڕدرێت

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure