سنور ميديا
5947 جار بینراوە 28/9/2019 07:36 PM

سنور ميديا پلانێكى نهێنى پارتى له‌گه‌ڵ نه‌جمه‌دين كه‌ريم ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا _ تايبه‌ت

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ حزب و لايه‌نه‌ كوردستانيه‌كان ڕێككه‌وتن به‌يه‌ك ليست به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن , به‌ڵام به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ئيستا پارتى به‌نهێنى پشتگيرى له‌ ليستى نه‌جمه‌دين كه‌ريم ده‌كات و يه‌كێتى_يش هه‌وڵه‌كانى چڕكردوه‌ته‌وه‌له‌ به‌غدا بۆ ڕێگرى له‌ قبوڵ كردنى ليستى نه‌جمه‌دين كه‌ريم .

 

سه‌رچاوه‌يه‌كى تايبه‌ت به‌ سنور ميديايى ڕاگه‌ياند " پارتی جیا لەلیستی هاوپەیمانی کوردستانی پشتگیری لەلیستی "نەجمه‌دین که‌ریم" پارێزگارى پێشوو دەکات .

 

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئاشكراشى كرد , پارتى به‌نيازه‌ پاش هه‌ڵبژاردن لەگەڵ لیستی "نه‌جمه‌دین کریم " یەکبگرێتەوە .

 

ئه‌و سه‌رچاووه‌ ئه‌وشى وت " له‌ ئێستا يه‌كێتى به‌و پلانه‌ى پارتى زانيوه‌ بۆيه‌ له‌ بەغدا لەسەر خەتە تاوەکو ڕێگە بگرێت لەوەی لیستی نه‌جمه‌دين که‌ریم قبوڵ بکرێت".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure