رەجەب تەیب ئەردۆغان،
77 جار بینراوە 28/9/2019 03:17 PM

ئەردۆغان: بەردەوام دەبین لە کڕینی نەوت و غاز لە ئێران



سنور 

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی دەستبەرداری نەوت و غازی ئێران نابێت سەرەڕای سزاکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەسەر تاراندا.


رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانەی گەڕانەوەی بۆ تورکیا لە پاش بەشداریکردنی لە کۆبونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیویۆرک رایگەیاند، وڵاتەکەی باکی بە سزاکانی ئەمەریکا نیـیە کە ڕەنگە بەهۆی بازرگانیکردن لەگەڵ ئێران بەسەریدا بەسەپـێنرێت و بەردەوام دەبن لە کڕینی نەوت و غاز لە ئێران.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنقەرە نایەوێت هاوکاریـیەکانی لەگەڵ تاران ڕابگرێت و پێکەوە بەردەوام دەبن.

 

سەبارەت بە پـێکهێنانی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا، ئەردۆغان وتی، کارەکان بەڕێوەدەچن بەپـێی ئەو خشتە کاتیـیەی بۆی دانراوە وە هەمو ئامادەکاریـیەکان لەسەر سنوور تەواوبون و قسە لەسەر ئەو هەنگاوانە دەکەن کە پـێویستە بنرێن و جێبەجێ بکرێن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure