سنور ميديا
422 جار بینراوە 28/9/2019 02:56 PM

له‌ سنورى پارتى لە کێڵگەیەکی نەوت ٧٠ خزمی نزیکی بەرپرسێکی حکومی دامەزرێنراون



سنور ميديا 

ئه‌مڕۆ كه‌مپينى ده‌رفه‌ت له‌ڕاگه‌يه‌نراوێكدا ئاشكراى كرد "لە یەکێک لە سەیرترین کەیسەکاندا کە کەمپەینەکەمان بەدواداچوونی بۆ کردووە، لە یەکێک لە کێڵگە نەوتیەکانی کۆمپانیای نەوتی ئۆڕێکسی سویسری کە لە گوندی ئۆراغەی سەر بە ناحیەی گوێڕی نزیک هەولێرە، لە کۆی ٧٠ کارمەند کە وەکو کرێکار لە کۆمپانیاکەدا کار دەکەن سەرجەمیان پورزا و ئامۆزا و کەسی نزیکی بەڕێوەبری ناحیەکە و فەرماندەیەکی سەربازیی ناوچەکەن".

 

له‌ڕاگه‌يه‌نراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "ئه‌و 70 كه‌سه‌ بەبێ ڕەچاوکردنی توانا و بڕوانامە و پسپۆڕیان دامەزرێنراون و دەرفەت بە گەنجانی شیاوی ناوچەکە نەدراوە سودمەندبن لە دەرفەتەکانی کار لەو کۆمپانیایە لەکاتێکدا کە زۆرترین زیانی ژینگەیی و تەندروتی بەر ئەوان کەوتووە بەهۆی کۆمپانیاکەوە.

 

ڕاگەیەنراوێک لە کەمپەینی دەرفەتەوە

لە کێڵگەیەکی نەوت ٧٠ خزمی نزیکی بەرپرسێکی حکومی دامەزرێنراون

 

دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا کەمپەینەکەمان لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان بەدواداچوونی بۆ چەندین کەیس کرد کە پەیوەست بە ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسانی کارکردن بۆ گەنجان، بەداخەوە چەندین ڕاستیی تاڵمان بۆ دەرکەوت.

 

لە یەکێک لە سەیرترین کەیسەکاندا کە کەمپەینەکەمان بەدواداچوونی بۆ کردووە، لە یەکێک لە کێڵگە نەوتیەکانی کۆمپانیای نەوتی ئۆڕێکسی سویسری کە لە گوندی ئۆراغەی سەر بە ناحیەی گوێڕی نزیک هەولێرە، لە کۆی ٧٠ کارمەند کە وەکو کرێکار لە کۆمپانیاکەدا کار دەکەن سەرجەمیان پورزا و ئامۆزا و کەسی نزیکی بەڕێوەبری ناحیەکە و فەرماندەیەکی سەربازیی ناوچەکەن و بەبێ ڕەچاوکردنی توانا و بڕوانامە و پسپۆڕیان دامەزرێنراون و دەرفەت بە گەنجانی شیاوی ناوچەکە نەدراوە سودمەندبن لە دەرفەتەکانی کار لەو کۆمپانیایە لەکاتێکدا کە زۆرترین زیانی ژینگەیی و تەندروتی بەر ئەوان کەوتووە بەهۆی کۆمپانیاکەوە.

 

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کەمپەینی دەرفەت بەدەستیهێناوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چەندین کارمەندی تر لەو کۆمپانیایە دەستبەکاردەبن کە دووبارە سەرجەمیان ئامۆزای یەکدین و کەسی نزیکی بەڕیوەبری ناحیەکەن.

 

کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە هەر ناوجەیەک بە ڕاوێژ لەگەڵ یەکەی کارێڕی ناوچەکە کارمەد دادەمەزرێنن و لە زۆرێک لە ناوچەکاندا ئەم دەرەفەتە لەلایەن بەرپرسانەوە قۆزراوەتەوە و کەسە نزیکەکانی خۆیان سودمەند دەکەن.

 

ئێمە جەختدەکەیەنوە دەبێت دەرفەتی یەکسان بەشیوەیەکی دادپەروەرانە بۆ سەرجەم گەنجانی کوردستان بەگوێرەی پسپۆڕیی و لێهاتوویی و لەسەر بنەمای توانا بڕەخسێنرێت بۆئەوەی کۆتایی بەم دۆخە خراپەی گەنجانی بێکار بهێنرێت.

کەمپەینی دەرفەت ٢٨/٩/٢٠٩

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure