سنور ميديا
71 جار بینراوە 28/9/2019 02:51 PM

ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى حزب و لايه‌نه‌ سياسيه‌كانى هه‌رێم ڕاگه‌يه‌نرا



سنور ميديا 

حزب و لایەنە کوردستانیەکان لەسەر یەک لیستی هاوبەش لە ناوچە جێناکۆکەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق رێککەوتن.

 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەکان لە شاری هەولێر بڕیاردرا بە یەک لیستی هاوبەش لایەنە کوردییەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بکەن.

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لیستە هاوبەشەکەی حزب و لایەنە کوردییەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان ناوی " هاوپەیمانی کوردستانی" بێت.

 

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: سەرجەم لایەنەكان بڕیاریاندا بەیەك لیست بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی كەركوك و دیالە و نەینەوا بكەن.

 

وتیشی: "هەمووان دەزانین لەئێستادا دۆخی كەركوك نائاساییە و پێویستی بەئاساییكردنەوەیە تا سەرجەم هاوڵاتیان بتوانن بەشداری دەنگدان بكەن".

 

هەر لەكۆنگرەكەدا پیرە، داوای لەهاوڵاتیان كرد لەرۆژی دەگداندا لەماڵەكانیان بێنە دەرەوە و بەشداری دەنگدان بكەن.

 

سەبارەت بە پێدانەوەی بایۆمەتریش وتی: "لەئێستادا لە %75 ی دانیشتووان بایۆمەترییان وەرگرتووە و ئەوەشی وەرینەگرتبێتەوە رێگەی ئەوەی پێ دەدرێت بەچەند بەڵگەنامەیەكی دیكە دەنگبدات، كە ئەمەش بۆ رێگریكردن لە تەزویرە".

 

رۆژی پێجشەمەی رابردوو 26ی ئه‌یلولی 2019، شاندێكی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە ھەولێر بۆ ئەم مەبەستە كۆبوونەوە و تیایدا بڕیاردرا كە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی حزبە كوردستانییەكان ئەنجامبدرێت و بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەو پرسە بدەن.

 

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێژگاکانی عیراق لە مانگی نیسان-ی ساڵی 2020 لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بەڕێوەدەچێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure