يه‌كێتى و كۆنه‌ڵ
120 جار بینراوە 28/9/2019 01:34 PM

سنور میدیا ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی كۆمەڵی ئیسلامی‌و یەكێتی نیشتمانی ئاشكرا ده‌كات



سنور میدیا

شاندێكی باڵای مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی و یەكێتی نیشتمانی لە سلێمانی كۆبوونەوە ,

 

ئەمڕۆ شەممە كۆبوونەوەكە لە بارەگای مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی لەشاری سلێمانی بەرێوەچوو، كە لەكۆبوونەوەكە باس لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق و بەشداری كورد لە ناوچە جێناكۆكەكان بەتایبەت كەركوك كرا، كە بڕیارە نیسانی 2020 بەڕێوەبچێت.

 

لەو بارەوە میدیای فەرمی كۆمەڵ بڵاویكردەوە، لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان‌و ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و ڕەوشی سیاسی كەركوك كرا.

 

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە توندوتۆڵكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان كۆمەڵ و یەكێتی كرایەوە.

 

شاندی كۆمەڵی ئیسلامی پێكهاتبوون لە محەمەد حەكیم كارگێری ئەنجوومەنی سیاسی، رێبوار حەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی، فەخردین قادر سكرتێری پێشووی پەرلەمان، فاروق عەلی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی، عەبدولقادر ساڵح ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی.

 

شاندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیش لە عیماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی، ڕەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی، لەتیف شێخ مەحمود ئەندامی سەركردایەتی و وتەبێژ، عەدنانی حەمەی مینا ئەندامی سەركردایەتی، ئیكرام عەلی لێپرسراوی پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتی پێكهاتبوون.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure