جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ
133 جار بینراوە 28/9/2019 08:27 AM

نه‌وه‌ى نوێ جياواز له‌ حزبه‌كانى تر بڕيارى دا



سنور ميديا 

جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایده‌گەیه‌نێت كه‌ بەشداری کۆبونەوەی سبەینێی حزب‌و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم ناکه‌ن كه‌ بڕياره‌ ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت.

 

به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاریی بۆ پێكهێنانی‌ لیستی‌ هاوبه‌ش بۆ هەڵبژاردنەکانی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان لەعێراق، بڕیارە سبەی شه‌ممه‌، کۆبونەوەی‌ هێزو لایەنه‌ سیاسیه‌كانی‌ هەرێمی‌ کوردستان لەشاری‌ هەولێر بەڕێوەبچێت.

 

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا جوڵانەوەی نەوەی نوێ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ بەشداری کۆبونەوەكه‌ی سبەینێی حزب‌و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بكات.

 

نه‌وه‌ی‌ نوێ ده‌ڵێت، "چونکە پارتی‌‌و یەکێتی هیچ زەمینەسازیەکیان لەناوخۆی‌ هەرێمی‌ کوردستان نەکردوە تا هێزو لایەنە سیاسییە ئۆپۆزسیۆنەکان بتوانن لەگەڵیاندا دابنیشن‌و رێکبکەون لەسەر بابەتی تر."

دەقی راگەیەنراوەکە:

 

سەبارەت بەکۆبونەوەی سبەینێی‌ حزبەکان لە شاری هەولێر، جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەێنێت کە بەشداری ئەو کۆبونەوەیە ناکات، چونکە پارتی و یەکێتی هیچ زەمینەسازیەکیان لەناوخۆی‌ هەرێمی‌ کوردستان نەکردوە تا هێزو لایەنە سیاسییە ئۆپۆزسیۆنەکان بتوانن لەگەڵیاندا دابنیشن و رێک بکەون لەسەر بابەتی تر.

 

پێمان وایە کە پێویستە ئەو ئیرادەی کە پارتی‌ و یەکێتی‌ هەیانە بۆ دەرەوەی هەرێم، هەمان ئیرادەیان هەبیت لە ناوخۆی هەرێمدا، ئەوکات ئەوە زەمینە سازی‌ دەکات تا لایەنەکانی‌ ئۆپۆزسیۆن لەسەر پرسە جیاوازەکان لەگەڵیان کۆببنەوە.

 

جولانەوەی نەوەی نوێ ٢٠١٩/٩/٢٧

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure