ئه‌مريكا
225 جار بینراوە 28/9/2019 08:14 AM

ئەمریکا هۆشدارى دەداتە تورکیا لە ئەگەرى هێرشکردنە سەر کوردستان



سنور ميديا 

نوێنەرى سەرۆکى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا راگه‌یاند، واشنتن بە پەرۆشى و خێراییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ توركیا لە پەیوەندیدایە بۆ درووستكردنی "ناوچه‌ی ئارام" له‌ باكووری سووریا.

 

جیمس جیفری، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راگه‌یاند، واشنتن به‌ پەرۆشی و خێراییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ توركیا له‌ هەماهەنگیدایه‌ بۆ درووستكردنی "ناوچه‌ی ئارام" له‌ باكووری سووریا.


جێفری هۆشداریشی دایه‌ لایه‌نه‌كان له‌وه‌ی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تاكلایه‌نه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌نجام بده‌نو رونیکردەوە هۆشداری پێویستیان داوەتە تورکیا لە تێکدانى ئاسایشى ناوچەى ئارام.
نوێنەرى سەرۆکى ئەمریکا بۆکاروبارى سوریا باسى لەوەشکرد،له‌ هه‌موو ئاسته‌كان بۆ توركیایان روونكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ره‌فتاری تاكلایه‌نه‌ ئاسایشی كه‌س دابین ناكات، بێگومان توركه‌كان بژارده‌ی جوڵه‌ی سه‌ربازی تاك لایه‌نه‌یان له‌ به‌رده‌مدایه‌.

 

لەلایەکى ترەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند، لەدواى گەڕانەوەى لە سەردانەکەى ئەمریکا رێوشوێنى پێویست دەگرێتە بەر بۆ دروستکردنى ناوچەى ئارام بەبێ ئەوەى ئەو رێوشوێنانە روونبکاتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure