نێچيرڤان بارزانى
666 جار بینراوە 28/9/2019 12:26 AM

زانيارى گرنگ له‌باره‌ى ڕێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا ئاشكراده‌كات



سنور ميديا 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامن و پەیوەندی نێوانیان باشە، بەغدا و هەولێریش دەیانەوێت کێشەکان چارەسەربکەن.



لەدوای بەشداریکردن لە دیداری خوێندکارە دەرچووەکانی زانکۆی کوردستان - هەولێر، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا باسی لەوەکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش دەیانەوێت ئەو کێشانەی کە هەن چارەسەر بکرێن، "هەموومان چاومان لەوەیە بگەینە رێککەوتن".



لەبارەی پێویستی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق تاوەکو لە پەرلەمان کێشە بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020 دروستنەکەن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی "گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق پێویستە تاوەکو لەیەک تێبگەین".



لەبارەی پرۆسەی نەوتی هەرێمی کوردستان کە پرسیار و کێشەی لەسەرە، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند "داوامان لە لایەنە عێراقییەکان کردووە بۆ ئەوەی بێنە هەولێر و زیاتر لەسەر ئەو بابەتانە گفتوگۆیان لەگەڵ بکەین و بگەن بە چارەسەرێک کە لە خزمەت هەموو خەڵکی کوردستان و عێراق بن".

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure