سنور ميديا
284 جار بینراوە 27/9/2019 06:21 PM

كەناڵی كوردسات دەستی كردەوە بە پەخشی ئاسایی خۆی



سنور ميديا 

دواى ئەوەی دوو رۆژ لەمەوبەر هەردو كەناڵی كوردسات و كوردسات نیوز پەخشەكانیان راگیرا و كارمەندانیان بە شێوەیەكی كاتی نێردرانەوە ماڵەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەو دو كەناڵە دەستیان كردەوە بە پەخشی ئاسایی.

 

پاشنیوەڕی ئەمرۆ هەینی، پاش دو رۆژ لە وەستانی پەخشەكانیان، هەردو كەناڵی تەلەفزیۆنی كوردسات و كوردسات نیوز دەستیانكردەوە بە پەخشی ئاسایی خۆیان و لەوباریەوە ئاماژە بەوەكراوە "پارەی ئەو كۆمپانیایە دراوە كە ئەركی پەخشی كەناڵەكانی كوردساتی لە ئەستۆدایە".

 

چوارشەممەی رابردو، 25ی ئەیلول، پەخشی هەردو كەناڵی كوردسات و كوردسات نیوز راگیرا و چەند سەرچاوەیەكیش رایانگەیاند "راگرتنی پەخشەكە بەهۆی نەدانی كرێی پەخشەوە بوە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure