سنور ميديا
3359 جار بینراوە 27/9/2019 05:28 PM

له‌سه‌ر داخستنى كوردسات باڤڵ تاڵه‌بانى هاته‌ خه‌ت و زانيارى له‌باره‌ى كه‌ى ئێن ئێن_يشه‌وه‌ ئاشكرا ده‌بێت



سنور ميديا 

به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ دەنگی‌ ئەمەریکا، ستافی‌ کەناڵی‌ کوردسات لەگەڵ باڤڵ تاڵەبانی‌ کۆبونەتەوەو گرفتەکانی‌ کەناڵەکەیان پێگەیاندووە، بۆیە چاوەڕوانی‌ کردنەوەی‌ کەناڵەکە دەکرێت.

 

رەهبەری‌ سەید ئیبراهیم، ئەندامی‌ سەرکردایەتی‌‌و بەرپرسی‌ مه‌كته‌بی‌ راگەیاندنی‌ یەکێتی‌، بەدەنگی‌ ئەمەریکای‌ وتووه‌، "داخستنی‌ کەناڵی‌ بادینان سات‌و ڕاگرتنی‌ پەخشی‌ کوردسات، بەهۆی‌ گرفتی‌ داراییە."

 

وتیشی‌، "نیگەرانین لەڕاگرتنی‌ پەخشی‌ کەناڵی‌ کوردسات، لەگەڵ مەکتەبی‌ سیاسی‌ هەوڵی‌ کردنەوەی‌ ئەو کەناڵە دەدەین."

 

بەپێی‌ زانیاریەکانی‌ دەنگی‌ ئەمەریکا، ستافی‌ کەناڵی‌ کوردسات لەگەڵ باڤڵ تاڵەبانی‌ کۆبونەتەوەو گرفتەکانی‌ کەناڵەکەیان پێگەیاندووە، بۆیە چاوەڕوانی‌ کردنەوەی‌ کەناڵەکە دەکرێت.

 

بزووتنەوەی‌ گۆڕانیش دوای‌ 10 ساڵ، بەیەکجاری‌ کەناڵی‌ کەی‌ ئێن ئێن-ی‌ داخست، بەپێی‌ زانیارییەکان، چاوەڕوان دەکرێت ئەو بزوتنەوەیە، کەناڵێکی‌ ئاسمانی‌ بەناوێکی‌ ترەوە دابمەزرێنێت.

 

کوردە حەسەن بەڕێوەبەری‌ کەناڵی‌ کەی‌ ئێن ئێن ده‌ڵێت، "کەناڵی‌ کەی‌ ئێن ئێن بە ەکجاری‌ داخراو جارێکی‌ تر کە ناڵێکی‌ تر بەو ناوەوە ناکرێتەوە."

 

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، "کەی‌ ئێن ئێن ڕۆڵی‌ خۆی‌ بینی‌و بەباشمان زانی‌ دایبخەین، بۆ کردنەوەی‌ کەناڵێکی‌ ترو بەناوێکی‌ ترەوە، جارێک بەرچاومان ڕون نیە، بەڵام ئەگەرەکان کراوەن."

 

داخستنی‌ کەناڵی‌ فەرمی‌ حزبەکان، لەکاتێکدایە هەندێک لەو حزبانە کار بۆ دروستکردنی‌ ڕاگەیاندنی‌ سێبەر دەکەن، بۆ ئەوەی‌ کەناڵەکانیان لەڕەخنەگرتن دەستکراوە بێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure