سنور میدیا
62 جار بینراوە 27/9/2019 03:59 PM

كورد، جگه‌ له‌ به‌غدا هیچ بژارده‌یه‌كی باشتری نییه‌



سنور میدیا

سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی كورد، مه‌حموود عوسمان ده‌ڵێت: كورد دوای ئەوەی لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە دەستخەڕۆ کرا له‌داهاتودا كورد هیچ بژارده‌یه‌كی تری نییه‌ جگه‌ له‌ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندێكان له‌گه‌ڵ به‌غداد.


مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری ناسراوی کورد لەلێدوانێکیدا بۆ پێگەی بەغداد ئەلیەوم رایگه‌یاندووه‌، "لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی ساڵی 2017 دا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لەسەروو هەموویانەوە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کوردیان دەستخەڕۆ کرد ، بەجۆرێک هەموویان رەتیان کردەوە و لەپێناو شکستپێهێنانی هەماهەنگیان لەگەڵ یەکتر کرد ، چ چی دەوڵەتە گەورەکان یان دەوڵەتە هەرێمییەکان".

 

لەبەشێکی تری قسەکانیدا مەحموود عوسمان وتوویەتی، "کورد وەک نەتەوە لە تورکیا و سوریا و عێراق و ئێران مافی خۆیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن"، هەروەک وتوویەتی، " بەردەوام وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گەلان دەستخەڕۆ دەکات، هەر گەلێک پشت بە ئەمەریکا ببەستێت دەیدۆڕێنێت، چونکە ئەو وڵاتە تەنیا بەدوای بەرژەوەندییەکانی خۆیدا دەگەڕێت، بەتایبەتی لەسەردەمی ئەو سەرۆکەی ئێستا واتا دۆناڵد ترامپ کە تەنیا بەدوای پارەدا دەگەڕێت".

 

مەحموود عوسمان هانی حزبە کوردییەکان دەدات پەیوەندییەکی زۆر باش لەگەڵ بەغدا درووست بکەن و هەوڵ بدەن هەموو کێشە هەڵواسراوەکانی لەگەڵدا چارەسەر بکەن و زیاتر تەرکیزیان لەسەر بەغدا بێت، بەتایبەت کە ئێستا ناوەند وەڵامی داواکارییەکانی کورد دەداتەوە.

 

بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی 25ی ئەیلوولی ساڵی 2017 لەلایەن بەغدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە زۆر بەتوندی رەتکرایەوە و حکوومەتی ئەوکاتی عێراق بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی بەزەبری هێز دەستی بەسەر کەرکووک و زۆربەی ناوچە کێشەلەسەرەکاندا سەپاند و سنووری هەرێمیان گەراندوە بۆ سنووری ساڵی 2003.

 

بەڵام لەگەڵ دەستبەکاربوونی عادل عەبدول مەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا زۆر گەشەیان کردو بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێسەهەڵواسراوەکانی هەردوولا چەندین شاندیان بۆلای یەکتر نارد.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure