سنور ميديا
359 جار بینراوە 22/9/2019 09:45 PM

به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی قایمقامێك ده‌ستگیر كرا



سنور میدیا

له‌سه‌ر سكاڵای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوانی كه‌ركووك قایمقامی كه‌ركووك ده‌ستگیر كرا

 

ئەمڕۆ یەکشەممە (22/9/2019) فەلاح یایچلى، قائیمقامى کەرکوک، لەسەر سکاڵای بەڕێوبەرایەتی وەرزش و لاوانی کەرکووک و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌وه‌ به‌تۆمه‌تی‌ "گه‌نده‌ڵی"‌ ده‌ستگیركراوه‌.

 

فەلاح یایچلی كەسێکی توركمانە و ماوەی دو ساڵە وەك قائیمقامی ناوەندی كەركوك دەستبەکاربوە.

 

سكاڵاكەی بەڕێوبەرایەتی وەرزش و لاوان لە دژی قائیمقام لەسەر ئەوە بوە كە پێشتر بەڕێوبەرایەتیەكە داوای لە قائیمقام كردوە هەوڵی روخاندنی ئەو زیادەڕۆیانە بدات كە لە ناوچەی ئاهەنگەكان لە باشوری كەركوك دروست كراون و لە بنەڕەتدا موڵكی بەڕێوبەرایەتیەكەیە، بەڵام قائیمقام چاوپۆشی لەو پرسە كردوە.

 

هاوکات نەجات حسێن، سەرۆكی لیژنەی نەزاهە لە ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند؛ قائیمقامی کەرکوک لە ئێستادا لە بنكەی پۆلیسی قۆریە دەست بەسەرە.

 

644182292019_ضضض.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure