سلێمانی
87 جار بینراوە 22/9/2019 09:04 PM

سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ بێ ئاو ده‌بن



سنور میدیا

 بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، سلێمانی، چەمچەماڵ و چەند شارۆچکەیەکی دیکە ماوەی 24 کاژێر بێ ئاو دەبن.


ئامانج جەلال، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی راگەیاند "هاووڵاتیانی شاری سلێمانی، چەمچەماڵ، شۆڕش، تەکییە و سنووری بازیان ئاگاداردەکەینەوە کە رۆژی چوار شەممە 25-9-2019 بۆماوەی 24 کاژێر دابەشکردنی ئاو لە هەردوو هێڵی یەک و دووی ئاوی دووکان- سلێمانی دەوەستێت".

 

گوتەبێژه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی باسی لەوەکرد، راگرتنی ئاو بەهۆی کارکردنەوەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنی هێڵەکانی کارەباوە بۆ گواستنەوەی دوو تاوەری کارەبا.

 

ئامانج جەلال داوا لە هاونیشتمانیان دەکات بەکارهێنانی ئاو کەم بکەنەوە تاوەکو گرفتی بێئاوی دروستنەبێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure