كۆسره‌ت ره‌سول
1847 جار بینراوە 22/9/2019 12:44 PM

كۆسره‌ت ڕسوڵ هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ڕاگه‌یه‌یاند بۆ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا



سنور میدیا

لەبارەی رای فەرمی یەكێتی نیشتمانی بۆ پرسی گفتوگۆكانی نێوان هەولێرو بەغدا، كۆسرەت ڕەسوڵ ڕایگەیاند، یەكێتی لەگەڵ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاوی دەستوورییە بۆ چارەسەری بنەڕەتی كێشەكان بەشێوەیەكی شەفافانە.

 

هەڵوێستەكەی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری یەكێتی ئەمڕۆ یەك شەممە لەمیانی كۆبوونەوەیەكی بووە لەگەڵ ئۆلیڤیێ دیكۆتینێ كونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستان.

 

بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە كۆسرەت ڕەسوڵ پیرۆزبایی دەست بەكاربوونی لە كونسوڵی نوێی فەڕەنسا لەهەرێم كردو هیوای خواست لەبواری سیاسی و فەرهەنگی و كلتووری و ئابووریدا ڕۆڵی خۆی بگێڕێ‌و ‎لای خۆیەوە كونسوڵی فەڕەنسا پلان و بەرنامەو ستراتیژی كاركردنی خۆی بۆ جێگری سكرتێری گشتی خستەڕوو و داوای پاڵپشتی و پشتیوانی كرد بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانی و كۆسرەت ڕەسول تەواوی پشتیوانی خۆی و یەكێتی بۆ دووپات كردەوە.

 

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، دۆخی كوردستان و عێراق و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكان بوون، هەردوولا بەوردی گفتوگۆی بابەتەكانیان كردو سەرنج و دیدو تێڕوانینی خۆیان خستەڕوو.

‎هاوكات گفتوگۆی وردو جدی لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنەكان سیاسییەكان كراو جێبەجێكردنی ناوەرۆكی ڕێكەوتنەكان وەك گرەنتیەك بۆ سەركەوتنی كاری حوكمڕانی لە هەرێم خرایە بەرباس.

دۆخی كەركوك و ناوچەكوردستانییەكان تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بوو، هەردوولا هاوڕابوون پێویستە بارودۆخی كەركوك و سەرجەم ناوچە كوردستانییەكان ئاسایی بكرێتەوەو كورد بەیەكدەنگی و یەكوتاری خۆی بۆ هەڵبژاردنەكان و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە ئامادە بكات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure