حه‌سه‌ن ڕۆحانی
111 جار بینراوە 22/9/2019 11:54 AM

ئێران رێگە بە هیچ کەسێک نادات سنورەکانی ببەزێنێت



سنور میدیا

حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، ئێران رێگە بە هیچ کەسێک نادات سنورەکانی ببەزێنێت

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ یەکشەممە حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانەی وتارێکدا کە لەیادی دەستپێکردنی شەڕی ئێران-عێراق کە لە نێوان ساڵەکانی 1980-1988دا پێشکەشیکرد، رایگەیاند، "ئێران رێگە بە هیچ کەسێک نادات سنورەکانی ببەزێنێت".

 

روحانی لەدرێژەی ئەو وتارەیدا کە راستەوخۆ لەلایەن تەلەفزیۆنی فەرمی ئێرانەوە پەخشدەکرا وتی، "بونی هێزی بیانی لەناوچەی کەنداو ئاسایشی ناوچەکەو بەرهەمهێنانی نەوت تیایدا تێکدەدات".

 

ئەو وتانەی رۆحانی دوای ئەوەها کە دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا دوێنێ له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سكۆت مۆریسۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا كه‌ له‌ كۆشكی سپی به‌ڕێوه‌چو رایگه‌یاند، "ئاسانتترین كار له‌ جیهان ئه‌وه‌یه‌ بچینه‌ ناو ئێران، پێموایه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كسه‌ر ناچینه‌ ناو ئێران نه‌رمییه‌كی زۆر ده‌نوێنم".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure