وه‌زیری ناوخۆ
172 جار بینراوە 21/9/2019 10:47 PM

له‌سه‌ر ڕێگری كردن له‌ مه‌حموود سه‌نگاوی و ته‌قه‌ كردن له‌ باره‌گاكان وه‌زیری ناوخۆ هاته‌ ده‌نگ



سنور میدیا

وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێم دەربارەى روداوی تەقەکردن لە بارەگا حیزبیەکان دەڵێت،"هەرکەس یاسا پێشێلبکات و رێزى بارەگاکان بشکێنێت، ئەوە پیچەوانەى سیاسەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانە و هەرکەسێک و لایەنێکى لەپشتبێت، دەبێت ئەو بابەتە بەپێى یاسا چارەسەربکرێت و تاوانباران بدرێنە دادگا".

 

وتیشی لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و روداوێکى نەخوازراو بوە، ئەو روداوە هیچ دەستێکى لەپشت نەبوە

دەربارەى روداوى رێگریکردن لە چونى مەحمود سەنگاوى ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بۆ هەولێر، رێبەر ئەحمەد وتى،" لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و روداوێکى نەخوازراو بوە، ئەو روداوە هیچ دەستێکى لەپشت نەبوە".

 

رێبەر ئەحمەد وتیشى،"لێکتێگەیشتنى باش هەیە لەنێوان لایەنەکان، ئەو بابەتەش چارەسەردەبێت".

 

ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ناوخۆ له‌كاتێكدایه‌ كە ڕۆژی پێنج شەممە لە بازگەی سماقوڵی ڕێگری لە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كرا بچێتە هەولێر و دوابەدوای ئەوەش سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی ڕایگەیاند، كە تەقە لە بارەگای لقی چوار كراوە و شەوی ڕابردووش تەقە لە دوو كۆمیتەی یەكێتی لە هەولێر كرا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure