بڵێسە جەبار فەرمان
634 جار بینراوە 21/9/2019 05:13 PM

له‌سه‌ر ڕێگری كردن له‌ مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هاته‌ ده‌نگ



سنور میدیا


ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا نەتوانراوە دوو ئیدارەیی لە زهنی تاكی كورددا بسڕدرێتەوە و دەشڵێت: "بەدرێژایی ئەو هەموو ساڵەی دوای ڕاپەڕین دەستكەوتی حكومەتی كوردستان كاڵكردنەوەی ئینتمای نەتەوەیی و پەرەپێدان بە دوو ئیدارەیی لە فكری تاكی كوردا بووە".

 

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، "یەكێك لە ئەزموونە تاڵەكانی مێژووی گەلەكەمان شەڕە یەك بەدوای یەكەكانی برا كوژی بوون، كە زۆر زیاتر لە دوژمنانمان زەرەری پێ گەیاندووین".

 

دەشڵێت: "دوای ساڵانێكی زۆری شەڕی خۆ كوژی و براكوژی و شەهیدبوونی زۆرێك لە ڕۆڵەكانمان توانرا كێشەكان وەلاوە بنرێن و دوو ئیدارەیی كۆتایی پێبهێنرێت و حكومەتێكی یەكگرتوو و پەڕلەمانێكی هەڵبژێردراو دروست بكرێت، بەڵام دەبێت بپرسین دوو ئیدارەیی واتای چییە؟، ئایا ئەم حكومڕانیەی كوردی توانیوێتی ئامانجەكانی گەلەكەمان بێنێتە دی؟".

 

بڵێسە جەبار فەرمان ئاماژەی بەوەشكردووە، بەداخەوە دەبێت دان بەوەدا بنرێت، كە تا ئێستا حوكمی كوردی حوكمێكی سەركەوتوو نەبووە بە ئاستی خواست و ویست و تا ئێستا نەتوانراوە دوو ئیدارەیی لە زهنی تاكی كورددا بسڕدرێتەوە و پارێزگاكان و زاراوەكان هیچ تەماسێكیان بەیەكەوە نیە..

 

ئەو بەرپرسەی یەكێتی جەختی كردۆتەوە، "ئەبێت ئەو ڕاستیە بوترێت، كە بە درێژایی ئەو هەموو ساڵەی دوای ڕاپەڕین دەستكەوتی حكومەتی كوردستان كاڵكردنەوەی ئینتمای نەتەوەیی و پەرەپێدان بە دوو ئیدارەیی لە فكری تاكی كوردا بووە".

 

پێی وایە، حكومەتی ئیتحادی بابەتی ئاشتی قەزیە نیە لەلای، هەڵسوكەوتیان سڕینەوەی ئاشتیە بەتایبەتی لەناوچە كوردستانیە دابڕاوەكان و دەشڵێت: "ئاشتی لەم ناوچەیە غائیبە، شەڕەنگێزی زاڵە، هەربۆیە باس كردن لە ئاشتی و ئاشتەوایی لەم ڕۆژگارەدا كوتانی ئاسنی ساردە".

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوەتا دوای چەندەها ڕێككەوتن و هاوپەیمانی و هەڵبژاردن و باسكردن لە دیموكراسی دێن و بی هیچ بنەمایەك ڕێگا لە هاووڵاتیەك دەگرن بە چوونی بۆ پایتەخت، بۆیە لە وڵاتی ئێمە باسی ئاشتی و بروابوون بە یاسا تەنها خولیایە.

 

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژی پێنج شەممە لە بازگەی سماقوڵی ڕێگری لە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كرا بچێتە هەولێر و دوابەدوای ئەوەش سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی ڕایگەیاند، كە تەقە لە بارەگای لقی چوار كراوە و شەوی ڕابردووش تەقە لە دوو كۆمیتەی یەكێتی لە هەولێر كرا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure