سنور ميديا
811 جار بینراوە 21/9/2019 12:51 AM

زانيارى له‌باره‌ى ته‌قه‌ كردن له‌باره‌گاى يه‌كێتى و هه‌ڵوێستى يه‌كێتى



سنور ميديا 

له‌شاری هه‌ولێر ته‌قه‌ له‌ هه‌ردوو كۆمیته‌ی 4 و 5ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرا , و يه‌كێتيش هۆشدارى ده‌دات.

 

به‌پێى زانياريه‌كان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 20-9-2019،: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر ته‌قه‌ له‌ كۆمیته‌ی 4 و 5 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كراوه‌، كه‌ هه‌ردوو كۆمیته‌كه‌ باره‌گاكانیان له‌ ناو یه‌ك بینادان له‌گه‌ڕه‌كی مهابات .

 

ئه‌وه‌ش زانراوه‌  ته‌قه‌كه‌ره‌كان 8 گولـله‌یان به‌ بینای باره‌گاكه‌وه‌ ناوه‌و ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵهاتوون و ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌، وتیشی: خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌، به‌ڵام ته‌نها زیانی ماددی كه‌به‌ر چه‌نجه‌ره‌و شوێنه‌كانی بیناكه‌ كه‌وتووه‌ .

 

هه‌ر دوای رووداوه‌كه‌ش رێباز بیركۆتی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند: خه‌ڵكێكی تێكده‌ر ده‌یانه‌وێت ئارامی شاری هه‌ولێر تێكبده‌ن.

 

راشیگه‌یاند: هاووڵاتییان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ باره‌گاكانمان له‌ شاری هه‌ولێر پارێزراو ده‌بن و ئێمه‌ دڵنیاین، له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه‌و پێویستیشه‌ كاری جددی بكه‌ن بۆ پاراستنی باره‌گا حزبییه‌كان و دابینكردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاووڵاتییان، وتیشی: پاراستنی باره‌گاكانمان له‌ ئه‌ستۆی ئیداره‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێردایه‌.

 

لێپرسراوی كۆمیته‌ی 4ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایگه‌یاند: پاراستنی باره‌گاكانمان له‌ ئه‌ستۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌م شاره‌دایه‌، وتیشی: له‌ ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure