سنور میدیا
169 جار بینراوە 20/9/2019 09:09 PM

وته‌بێژی یه‌كێتی ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا كرد



سنور میدیا


کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆتاییهات، گوتەبێژی یه‌كێتیش رایگەیاند: پێویستە دامودەزگاکانی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان به‌رپرسیاریه‌تیی خۆیان له‌ پاراستنی ئه‌من و ئاسایش جێبه‌جێ بکەن.



له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: " لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا سه‌باره‌ت به‌ دۆخی كوردستان قسه ‌و باسی جیدی كرا و تەئکید لەسەر ئەوەکرایەوە كه‌ پێویسته‌ ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌وریایه‌وه‌ به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان له‌پاراستنی ئه‌من و ئاسایش جێبه‌جێبكه‌ن، هەروەها چاودێری ئه‌وه‌كرا كه‌ كه‌موكوڕیه‌ك هه‌بووه‌، ده‌زگاكان به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارییه‌تییه‌وه‌ خۆیان چالاکكردووه ‌و له ‌داهاتووشدا رێنماییان پێبدرێت".



سەبارەت بە وه‌رگرتنی پشكی یه‌كێتیی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و رێكکه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌یبووه‌، لەتیف شێخ عومەر گوتی: "ئه‌وه‌ باسكرا كه‌ جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێکكه‌وتنی سیاسی و ئه‌و رێكکه‌وتنه‌ی په‌یوه‌یسته‌ به‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌وه‌ زه‌مانه‌تی درێژه‌پێدانی رێکكه‌وتنه‌كانمانه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختمان له‌وه‌كردەوە‌ پابه‌ندی رێكکه‌وتنی نێوانمان له‌گه‌ڵ پارتی دەبین و هه‌رچییه‌ك له‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا هه‌یه‌ جێبه‌جێ بكرێت".



وته‌بێژی یه‌كێتی له‌باره‌ی پرسی كه‌ركووک گوتی: "رێكکه‌وتنێكمان هه‌یه‌ له‌باره‌ی كه‌ركووك، لیژنه‌یه‌كشمان هه‌یه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌، كه‌ چاودێری ئه‌وه‌ بكات و چی پێویسته‌ بكرێت".



له‌تیف شێخ عومه‌ر له‌باره‌ی پرسی رێكکه‌وتنی بودجه‌ له‌گه‌ڵ عێراق رایگەیاند: "رێكکه‌وتنێكمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبانه‌ی ‌به‌شدارن، ئه‌و پرسه‌ چاره‌نووسازانه‌ سەبارەت بە‌ خه‌ڵكی كوردستان‌. لەبەرئەوە له ‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، شاندێک هه‌یه‌ ئه‌و پرسه‌ی گرتووه‌ته‌ده‌ست و هەڵوێستی ئێمەش روونە‌".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure