ئه‌بو به‌كر هه‌ڵدنى
673 جار بینراوە 20/9/2019 09:42 AM

ئه‌بو به‌كر هه‌ڵدنى هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر ڕێگرى كردن له‌ سه‌نگاوى ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

ئه‌بو به‌كر هه‌ڵدنى په‌رله‌مانتارى يه‌كگرتووى ئيسلامى له‌باره‌ى ڕێگرى له‌ مه‌حمود سه‌نگاوى ده‌ڵێـت " ئەم ڕوداوانە نەک نائومێدمان ناکات بەڵکو ڕق ئەستوورتر وبەرچاوڕۆشنتر وشێلگیرترمان دەکات وڕەوایەتی دەداتە خەباتی بێ وەچانی ئیسڵاح خوازان ."

 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى يه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌ ناونيشانى "ئاماژەکانی پشت ڕێگری کردن لەبەڕێز مەحمود سەنگاوی!؟" نووسيويه‌تى " پێمان دەڵێ کاربەدەستانی هەرێم لێبوردە نین ونابن وشەڕی کۆنەقین هەربەردوامە."

 

ده‌شڵێت "پێمان دەڵێ دەسەڵاتدارانی ئەم ووڵاتە چاکسازی راستەقینە ئەنجام نادەن ."


هه‌روه‌ها هه‌ڵدنى ده‌شڵێت " پێمان دەڵێ هێزی چەکدار هەمووی لەژێر فەرمان وئاراستەی حزبدایە وئەم هێزانە ئەوەندەی حزبین هەرگیز هی هەموو هاونیشتیمانیانی هەرێم نین."

 

پێمان دەڵێ سنوورەکانی دێگەڵە وسماقوڵی دەمێنن مادام لۆژیکی غرور وبێ باکی وفیزکردن بەردەوام ختوکەی دەسەڵاتداران بدات.


پێمان دەڵێ کاربەدەستانی هەرێم(بکوژ)و(ببڕ)و(بخۆڕ)هەر خۆیانن.


پێمان دەڵێ دەسەڵاتدارانی هەرێم پەندیان لەمێژوو وەرنەگرتوەو هەڵەکان بەردەوام دووبارە دەکەنەوە.

 

پێمان دەڵێ ئەمانە شایستەیی و لێوەشاوەیی بەڕێوەبردنی گەلی ستەمدیدەی کوردستانیان نیە وڕۆژێک دێت ڕەشەبای توڕەیی گەل داهۆڵی شەقوشڕیان دەبا بەحەوادا.

 

پێمان دەڵێ دڵنیابن ستەم هەمیشە لەئەستوریدا پچڕاوە و(بەبنبەست گەیشتن وبۆگەن بوون)سەرەتای وەرچەرخانی ڕاستەقینەیە.


له‌ كۆتايدا ده‌ڵێت "ئەم ڕوداوانە نەک نائومێدمان ناکات بەڵکو ڕق ئەستوورتر وبەرچاوڕۆشنتر وشێلگیرترمان دەکات وڕەوایەتی دەداتە خەباتی بێ وەچانی ئیسڵاح خوازان ."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure