محەمەدی حاجی مەحمود
1156 جار بینراوە 20/9/2019 08:37 AM

هه‌ڵوێستى محەمەدی حاجی مەحمود لەسەر پرسی ڕێگریکردن لە مەحمود سەنگاوی



سنور ميديا 

سکرتێری حزبی سۆسیالیستی کوردستان لەبارەی رێگریکردن لە ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ هەولێر دەلیت، ئەم پرسە خزمەت بە هیچ لایەنێک ناکات و زیانە بۆ خەڵکی هەرێم.

 

محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیستی کوردستان ڕایگەیاند "خەمی میلەتێک گەورەترە لەوەی بچووکبکرێتەوە لە ڕێگریکردن لە کەسێک یان بەرپرسێک".

 

وتیشی "خەڵکی کوردستان چاوەروانی گەورەتریان لە یەکێتی و پارتی هەیە و تێکچوونی پەیوەندی یەکێتی و پارتی کاریگەری لەسەر خەڵکی دەبێت".

 

ئاماژەی بەوەشکرد "پارتی و یەکیتی دەبێت لە هەموو لایەنەکان زیاتر پەیوەندیان باش بێت و خۆشیان ئەم راستیانە دەزانن".

 

رێگریکردن لە چوونی مەحمود سەنگاوی لە کاتێکدایە، بڕیاربوو ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری هەولێر کۆببێتەوە و لە کاتی گەشتی ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە بازگەی سماقوڵی ریگەی پێنەدراوە و گەڕێنراوەتەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure