سنور ميديا
وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد کە لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە تەقە لە بارەگای لقی چواری حزبەکەی لە شاری سلێمانی کراوە.
عەتا شێخ حەسەن، وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی بە ميديايی حزبهكهى ڕاگەیانوهد، کەمێک لەمەوبەر لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە تەقە لە بارەگای لقی چواری پارتی لە سلێمانی کراوە، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.
ئاماژەشی بەوە کرد کە چەند فیشەکێک بەر بارەگاکەیان کەوتووە. وتیشی: "لێژنەی ئەمنیی سلێمانی و ئیدارەی سلێمانی بەرامبەر بە پاراستنی بارەگاکانمان بە بەرپرسیار دەزانین. سەروگیانی کادیرانمان لە سنووری سلێمانی، دەزگا ئەمنییەکان و ئیدارەی شارەکە لێی بەرپرسیارە".
كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟