سنور ميديا
498 جار بینراوە 20/9/2019 12:58 AM

كۆسره‌ت ڕه‌سول هۆشدارى داوه‌ته‌ بارزانى له‌سه‌ر رێگرى له‌مه‌حمود سه‌نگاوى



سنور ميديا 

لەسەر رێگریکردن لە مەحمود سەنگاوی‌ بۆ چوونە ناو شاری‌ هەولێر، جێگری‌ سکرتێری‌ گشتی‌ یەکێتی‌ نامەیەکی‌ بۆ سەرۆکی‌ پارتی‌ دیموكراتی كوردستان ناردووە.

 

لە بەرنامەی‌ تاوتوێی ئێن ئاڕ تی، بورهان سەعید سۆفی‌ ئەندامی‌ سەرکردایەتی‌ یەکێتی‌ وتی‌، کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، نامەیەکی‌ نیگەرانی‌ ناردووە بۆ مەسعود بارزانی‌ سەرۆکی‌ پارتی‌ و چاوەروانی‌ وەڵامن.

 

ئەندامەکەی‌ سەرکردایەتی‌ یەکێتی‌ رایگەیاندووە: ھیچ کارمەندێکی بازگە ناتوانێت رێگریی لە مەحمود سەنگاوی بکات، ئەگەر بڕیارەکە لە سەرەوە نەبێت.

 

ئەمڕۆ پێنچشەممە 19ی ئه‌یلولی 2019، لە بازگەی سماقوڵی (بازگەی پارتی) ڕێگری لە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرا بچێته‌ شاری هه‌ولێر.

 

مه‌حمود سه‌نگاوی بەمەبەستی كۆبونەوەی باڵای حزبەكەی بەنیازبووە بچێتە شاری هەولێر، به‌ڵام له‌ بازگه‌ی ناوبراو رێگریی لێكرا و رێگه‌ نه‌در به‌ بازگه‌كه‌دا تێپه‌ڕێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure