مەحمود سەنگاوى
1784 جار بینراوە 19/9/2019 08:43 PM

مه‌كته‌ب سیاسیه‌كی پارتی له‌سه‌ر رێگریکردن له مه‌حموود سه‌نگاوی هاته‌ ده‌نگ



سنور ميديا

ئەندامێکى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان رایدەگەیەنێت، رێگریکردن لە مەحمود سەنگاوى کارێکی باش نەبوو.

 

کاکەمین نەجار ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا لە هەولێر لەبارەى رێگریکردن لە مەحمود سەنگاوى رایگەیاند"قسەم لەگەڵ بەڕێوەبەرى ئاسایشى هەولێر کرد، پێی وتم بەرپرسی بازگەکە بە مەحمود سەنگاوى وتووە راوەستە تا تەلەفۆنێک دەکەم، بەلام رانەوەستاوە تا تەلەفۆنەکە دەکات و یەکسەر گەڕاوەتەوە".

 

ئاماژەى بەوەشکرد، راگەیاندنەکان مەلەسەکەیان گەورە کردوەو بەو جۆرە نییە کە باسى لێوە دەکرێت.

 

ئەندامەکەى مەکتەبى سیاسى پارتى جەختیکردەوە بەرژەوەندییەکانى پارتى و یەکێتى لەوە گەورە ترە بەو رووداوە تێکبچێت و بەوشتانە تێکناچێت.

 

کاکەمین نەجاڕ وتیشى" ئێمەش نیگەرانین لەو رووداوەو باش نییە".

 

ئەمرۆ لە بازگەی گۆمەسپان رێگری لە مەحمود سەنگاوى ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى کرد کە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەى مەکتەبى سیاسى ویستى سەردانى هەولێر بکات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure