بافڵ تاڵەبانی
1002 جار بینراوە 18/9/2019 06:34 PM

باڤڵ تاڵه‌بانى نێگه‌رانى يه‌كێـتى له‌پارتى ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا 

بافڵ تاڵەبانى نیگەرانى یەکێتى لەبارەى جێبەجێ نەکردنى ریککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتى رادەگەیەنێت.

 

بافڵ تاڵەبانی رایدەگەیەنێت لە میانى کۆبوونەوەى لەگەڵ ویلیم كۆسین كونسوڵی گشتی ھۆڵەندا لە ھەرێمی كوردستان رایگەیاند،یەكێتیی لەگەڵ یەكخستنەوەی ماڵی كورد و یەك وتاری نیشتمانی و نەتەوەییە بۆ سەرجەم پرسەكان و كار بۆ بنیادنانی بەرەیەكی نیشتمانیش دەكەین.

 

لەبارەی پەیوەندی لایەنە سیاسیەكان و رێكەوتنی سیاسی نێوان یەكێتیی و پارتی تاڵەبانى ئاماژەى بەوە کردوە، راستە نیگەرانی ھەیە و سەرنجمان ھەیە لەسەر جێبەجێنەكردنی رێكەوتنامەكە وەك خۆی بەڵام ھەوڵی جددی ھەیە تا لەرێگای لێكتێگەیشت و زمانی ھاوبەش كێشەكان چارەسەر بكەن و پێكەوە ھەمووان بەرنامەی حكومەتی نوێ بۆ چاكسازی و بەڕێوەبردنێكی نوێ بۆ ھەرێمێكی نوێ جێبەجێبكەن.

 

تاڵەبانى جەختیکردەوە، درێژە بە سیاسەتی نیشتمانیی خۆیان دەدەن بۆ كۆكردنەوەی لایەنەكان لەچوارچێوەی یەكڕیزی نیشتمانی.
لەئێستادا رێکەوتنى پارتى و یەکێتى رێککەوتنێکى سیاسى بۆ دابەشکردنى پۆستە ئیدارییەکانى کابینەى نۆیەم و هەروەها کەرکوکیش هەیە، بەلام ئەو ٤٥ رۆژە تێپەری کە هەردوولا دایان نابوو بۆ دانانى پارێزگارى کەرکوک.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure